وه‌زاره‌تی پلاندانان: رێژه‌ی هه‌ژاری له‌ عێراق روو له‌كه‌مبوونه‌وه‌ ده‌كات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وه‌زاره‌تی پلاندانان: رێژه‌ی هه‌ژاری له‌ عێراق روو له‌كه‌مبوونه‌وه‌ ده‌كات

وه‌زاره‌تی پلاندانان: رێژه‌ی هه‌ژاری له‌ عێراق روو له‌كه‌مبوونه‌وه‌ ده‌كات

كانونی یه‌كه‌م 4, 2023 14:17
وه‌زاره‌تی پلاندانان: رێژه‌ی هه‌ژاری له‌ عێراق روو له‌كه‌مبوونه‌وه‌ ده‌كات
0

لایک

وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، رێژه‌ی هه‌ژاری له‌ عێراق له‌ ماوه‌ی ئه‌مساڵدا دابه‌زینی به‌خۆوه‌ بینیوه‌، یه‌كێك له‌ هۆكاره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ژاریش، پێدانی مووچه‌ی تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ به‌ هاوڵاتیان.

عه‌بدولزه‌هرا هینداوی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانان رایگه‌یاند، ئه‌نجامی راپرسی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی بارودۆخی ژیان كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ هه‌ژاری، هێشتا ده‌رنه‌كه‌وتووه‌، چونكه‌ قۆناغی یه‌كه‌می راپرسییه‌كه‌ له‌ كۆتایی مانگی كانوونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ كۆتایی دێت، ئه‌مه‌ش دوای شه‌ش مانگ له‌ ده‌ستپێكردنی راپرسیه‌كه‌ كه‌ له‌ مانگی ته‌مموزی ساڵی رابردوو، له‌ كاتێكدا قۆناغی دووه‌م له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 2024 ده‌ستپێده‌كات و بۆ ماوه‌ی شه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، چاوه‌ڕوانییه‌كان ئاماژه‌ن بۆ دابه‌زینی رێژه‌ی هه‌ژاری له‌ به‌رامبه‌ر پاشخانی ئه‌و رێوشوێنانه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ گیراونه‌ته‌به‌ر، له‌نێویاندا تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی، كه‌ به‌شدارییه‌كی به‌رچاوی كردوه‌ له‌ پاڵپشتیكردنی دارایی چینه‌ هه‌ژاره‌كان له‌رێگه‌ی باشتركردنی داهات.

ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، جگه‌ له‌ لایه‌نی ئاسایشی خۆراک، كه‌ به‌ به‌رده‌وامی سه‌به‌ته‌ی خۆراک له‌رێگه‌ی فۆڕمی خۆراكی مانگانه‌وه‌ دابه‌شده‌كرێت، كه‌ره‌سته‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیانی رۆژانه‌ به‌ته‌واوی مسۆگه‌ر كراون، هه‌موو ئه‌مانه‌ش وایانكردوه‌، دۆخێكی دڵنیایی به‌كاربه‌ر له‌ناو تاكه‌كان و به‌تایبه‌ت هه‌ژاران دروست ببێت.

En az 10 karakter gerekli