کەناڵی جەزیرە رایگەیاند، هێرشێکی مووشەکی چەند شوێنێکی ئیسرائیلی لە ناوچەی جەلیلی کردە ئامانج.
هەروەها راشیگەیاند، زیاتر لە 20 مووشەک لە باشووری لوبنانەوە بەرەو پێگەکانی ئیسرائیل لە جەلیلی سەرەوە ئاراستەکراون و ژمارەیەکی زۆر لەو مووشەکانە لە چۆلەوانیدا کەوتوونەتە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “لە چەند شارۆچکەیەکی جەلیلەی سەرەوە لە باکووری ئیسرائیل، لە نێویاندا شارۆچکەی مێرۆن، زەنگی ئاگادارکەرەوە لێدراوە.”.
ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رووبەڕووی مەترسی فراوانبوونی بازنەی ململانێکان دەبێتەوە. ئەوەش دوای کوژرانی ئیسماعیل هەنییە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسی حەماس لە تاران و کوژرانی سەرکردەیەکی حزبوڵای لوبنان، فوئاد شوکر، لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆسەر گەڕەکی باشووری بەیروت.
ئەمە دووەم ھێرشە لەم جۆرە لەم ھەفتەیەدا دەكرێتە سەر ئیسرائیل، ئەوەش دوای رۆژی 12ـی ئەم مانگە حزبوڵڵای لوبنان ژمارەیەک مووشەکی گرتە ناوچەکانی باکووری ئیسرائیل.