وردەکاری هەردوو ماددەی 13 و 14ـی پرۆژەیاسای بودجە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وردەکاری هەردوو ماددەی 13 و 14ـی پرۆژەیاسای بودجە

وردەکاری هەردوو ماددەی 13 و 14ـی پرۆژەیاسای بودجە

شەوی رابردوو لە لایەن لێژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەردوو ماددەی 13 و 14ـی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵانی 2023 و 2024 و 2025 پەسەندکران و مشتومڕی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

ئایار 26, 2023 10:54
وردەکاری هەردوو ماددەی 13 و 14ـی پرۆژەیاسای بودجە
0

لایک

بەجۆرێک نوێنەرانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکگرتوی ئیسلامی لە لیژنەکە کشانەوە، هەردوو فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و نەوەی نوێش دەنگیانپێدا.

بەگوێرەی ماددەی 13ی پرۆژەیاسای بودجە، دەبێت پاکتاوی حسابات لەنێوان ساڵانی 2004 تاوەکو 2022 لەنێوان هەرێم  و بەغداد بکرێت، هەروەها حکومەتی هەرێم پابەند بێت بە هەناردەکردنی 400 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە رێگەی سۆمۆوە، داهاتەکەش راستەوخۆ بۆ گەنجینەی وەزارەتی دارایی عێراق بگەڕێتەوە.

هەروەها هەرێم پابەندی ناردنی داهاتی نانەوتیەکان بێت بۆ حکومەتی فیدڕاڵی، لەبەرامبەریشدا شایستە داراییەکانی بۆ رەوانە دەکرێت.

بەگوێرەی ماددەی ـ14ی پرۆژەیاسای بودجە، داهاتی نەوتی هەرێم لە هەژمارێکی بانکیدا لە بانکی ناوەندیی دادەنرێت بە بی هیچ لێبڕینێک، وەزارەتی دارایی لە ژێر چاودێری دیوانی چاودێری دارایی، دەسەڵاتی خەرجکردن دەداتە سەرۆکوەزیرانی هەرێم، لیژنەیەکی هاوبەش لە هەردوولا پێداچونەوە بۆ ماوەکانی پێشوو لە کەرتی نەوت و غاز و پەیوەندییەکانی وەزارەتی نەوتی ناوەند و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەکات، پاشان بە سیغەیەکی هاوبەش و پەسەندکراو لە لایەن هەردوولاوە پاکتاوی ماوەکانی پێشوو ئەنجامدەدرێت.

لە هەبوونی هەر ناکۆکییەک لە نێوان حکومەتی ناوەند و حکومەتی هەرێم لەسەر ماف و  پابەندییەکان، یان پابەند نەبوون ماوەی 15 رۆژ بۆ چارەسەری کێشەکە دیاریدەکرێت و پاشان شایستە داراییەکانی هەرێم دەبڕدرێت و بە بڕیاری دادگای فیدراڵی کاردەکرێت، هەروەها دەبێت هەرێمی کوردستان پابەند بێت کە دوای وردبینی دیوانی چاودێری حکومەتی ناوەند زانیارییەکان لەسەر فەرمانبەرانی (شارستانی، سەربازی) بدات بە وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ.

لەبڕگەیەکی دیکەی ماددەی 14ـی پرۆژەیاسای بودجە هاتووە، حکومەتی هەرێم پابەند دەبێت بە خەرجکردنی موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان، هەروەها پابەند دەبێت بە خەرجکردنی شایستە داراییەکانی پارێزگاکانی هەرێم بەپێی پێوەرە دیاریکراوەکانی ئەم یاسایە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و بێ جیاکاری نێوان پارێزگاکان، ئەگەر ئەمە نەکراو لە نێوان پارێزگاکاندا جیاکاری کرا، ئەوا حکومەتی ناوەند بەپێی یاسا پشکی پارێزگای ناڕازی لە بودجەی هەرێم دەبڕێت و راستەوخۆ دەیداتە پارێزگاکە.

سەبارەت بەموچەی پاشەکەوتکراوی فەرمانبەرانی هەرێمیش، لەبڕگەیەکی دیکەی ماددەی 14 هاتووە، حکومەتی هەرێم دەبێت مانگانە رێژەی (10٪) پاشەکەوتی موچە بگێڕێتەوە بۆ فەرمانبەران تا ئەو کاتەی سەرجەم موچەی پاشەکەوت دەگەڕێتەوە بۆ فەرمانبەران.

En az 10 karakter gerekli