هێمن هەورامی: بە مەرجێک دانیشتنی ئەمڕۆ دەخەینە سبەی
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • هێمن هەورامی: بە مەرجێک دانیشتنی ئەمڕۆ دەخەینە سبەی

هێمن هەورامی: بە مەرجێک دانیشتنی ئەمڕۆ دەخەینە سبەی

هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئامادەن دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان بۆ سبەی سێشەممە دوابخرێت، "بەمەرجێک ئێستا سەرۆکی پەرلەمان رابگەیەنێت دانیشتنەکە بۆ سبەی سێشەممە دواخرا بەهەمان بەرنامەی کاری دانیشتنی ئەمڕۆ".

ئایار 22, 2023 10:23
هێمن هەورامی: بە مەرجێک دانیشتنی ئەمڕۆ دەخەینە سبەی
0

لایک

هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی زیادکردنی بڕگەی دەنگدان بە کاراکردنەوەی ئەنجومەنی کۆمیسیاران، رایگەیاند، “ئەم خولەی پەرلەمان بۆیە درێژکرایەوە بۆ ئەوەی زەمینەسازی یاسایی و سیاسی بکرێت، لەبەرئەوەی ئێستا سەرۆکی هەرێمی کوردستان 18ی 11ی دەستنیشانکردوە بۆ بەڕێوەچونی هەڵبژاردن و ئێستا کەمتر لە شەش مانگی ماوە بۆیە دوای گفتوگۆیەکی زۆری فراکسیۆنەکان و رێککەوتنیان لەسەر ئەوەی کە ئەم کۆمسیۆنە وەکو خۆی کارابکرێتەوە و هیچ گۆڕانکاریەکی بەسەردا نەیەت ئێمە زۆر داوامانکرد کە لیژنەی یاسایی کۆبونەوەی خۆی بکات و پێشنیازی یاساکانی هەمواری یاسای هەڵبژاردن بداتە دەستەی سەرۆکایەتی بۆ ئەوەی لەگەڵ کاراکردنەوەی کۆمسیۆن بیخاتە بەرنامەی کار”.

جێگری سەرۆکی پەرلەمان باسی لەوەش کرد، ئەو رێککەوتنەی سیاسییەی لایەنەکان لە پەرلەمان کردوویانە لەسەر چوار بازنەیی و تۆماری بایۆمەتر و هەر لێکتێگەیشتنێکی دیکە بکرێتە راپۆرتی خوێندنەوەی دووەم و بەهاوبەشی دەنگی لەسەر بدرێت.

وتیشی “ئێستاش داوا دەکەم، ئێستا بەڕێز سەرۆکی پەرلەمان بێت و ئێمە ئامادەین با راگەیاندنی کۆبوونەوە بۆ سبەینێ بکرێت و بەهەمان بەرنامەی کار بۆ ئەوەی هەم کۆمسیۆن کارابکەینەوە هەم خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردنەکان بکەین سبەینێ لە کۆبوونەوەی پەرلەماندا هەروەها گۆڕانکاریەکانی ناو حکومەت لە وەزیری پێشمەرگە و گۆڕانکاریەکانی ناو پەرلەمان ئێمە ئامادەین بیکەن بەمەرجێک ئێستا سەرۆکی پەرلەمان رایبگەیەنێت کە کۆبونەوەکە سبەینێ دەکرێت”.

هێمن هەورامی راشیگەیاند، “یەکێتی شەریکێکی ئەساسییە لەم وڵاتەدا و ئێمە هەموو هەوڵێکمانداوە و ساڵ و نیوێکە، ئێستا لەبەردەم دوو ئەگەرداین، یەکەم، کۆمسیۆن کەمتر لە شەش مانگی ماوە و ئەم کۆمسیۆنە وەکو خۆی کارادەکرێتەوە و هەتاوەکو یاساکە هەموارنەکرێتەوە کۆمسیۆن کارەکانی ناکات و هەموومان کۆکین لەسەر ئەوەی کە دەبێت ئەم یاسایە هەمواربکرێتەوە، لە یەک بازنەیی بکرێتە چوار بازنەیی و تۆماری بایۆمەتری عێراق بەکارهێنرێت و ئامارەکانی عێراق بۆ دابەشکردنی هەر 100 کورسیەکەی پەرلەمان هەبێت، ئەمانە گرنگن بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان قەوارە دەستوریەکەی پارێزراو بێت چونکە هیچ روون نیە کە دادگای فیدڕاڵی چ جۆرە بڕیارێک لەسەر هەرێمی کوردستان دەدات لە رۆژانی ئایندەدا”.

دوێنێ یەکشەممە بە واژۆی هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمان (لە پشکی پارتی) و مونا قەهوەچی، سکرتێری پەرلەمانی کوردستان (لە پشکی تورکمان) بڕگەیەک بۆ کۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان زیادکرا کە بریتیە لە دەنگدان بە کاراکردنه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نی کۆمیسیاران بۆ ماوه‌ى پێنج ساڵی ڕۆژژمێری، که‌ ده‌ستپێده‌کات له‌ ڕۆژی ته‌واوبونی ماوه‌ی یه‌که‌می له‌ 23ی 12ی 2019 و ده‌نگدان له‌سه‌ر پاڵێوراوان بۆ ئه‌ندامیه‌تیی ئه‌نجومه‌نی کۆمیسیاران، بەڵام د. رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمان لە پشکی یەکێتی واژۆی لەسەر زیادکردنی ئەو بڕگەیە نەکرد.

En az 10 karakter gerekli