دەستەی دەستپاکی لە عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی مانگی حوەزیراندا، پێنج فەرمانی دەستگیرکردن و 34 فەرمانی بانگھێشتکردن بەمەبەستی لێکۆڵینەوە و بەتۆمەتی گەندەڵی بۆ 39 بەرپرسی باڵا دەرکراوە.
راشیگەیاندوو کە فەرمانەکان بۆ ئەندامێکی خولی ئێستای ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەندامێکی خولی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەران، وەزیرێکی پێشوو و وەزیرێکی پێشووتر، دوو بریکاری دوو وەزیری پێشوو، دوو پارێزگاری ئێستا و دوو پارێزگاری پێشووتر، 13 بەڕێوەبەری گشتیی ئێستا، ھەشت بەڕێوەبەری گشتیی پێشوو، شەش بەڕێوەبەری گشتیی پێشووتر، ھەروەھا دوو ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەرکراون.
باسی لەوەیش کردووە کە دۆسیەی ئەو بەرپرسانە، رەوانەی دادگان کراون بۆ ئەوەی چارەنووسیان یەکلایی بکرێتەوە.