لە نەیجیر کودەتای سەربازی ئەنجامدرا

لە نەیجیر کودەتای سەربازی ئەنجامدرا

تەممووز 26, 2023 20:36
لە نەیجیر کودەتای سەربازی ئەنجامدرا
0

لایک

پاسەوانی سەرۆکایەتی نەیجیر کودەتای سەربازیان بەسەر سەرۆکی وڵاتەکە ئەنجامداوە و لە کۆشکەکەی گەمارۆیان داوە و داوای دەست لەکارکێشانەوەی دەکەن و ئەویش رەتیدەکاتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە میدیای “العربییة” بڵاویکردەوە، لە وڵاتی نەیجیر لە رۆژئاوای ئەفریقا کودەتای سەربازی لە لایەن پاسەوانی سەرۆکایەتیەوە ئەنجام دراوە و لە ئێستادا فشار لەسەر محەمەد بازوم سەرۆکی ئەو وڵاتەیە بۆ ئەوەی دەستلەکاربکێشێتەوە بەڵام رەتی دەکاتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە پاسەوانی سەرۆکایەتی نەیجیر وادەیەکیان داناوە بۆ ئەوەی محەمەد بازومی سەرۆکی وڵاتەکە دەستلەکارکێشانەوە قبوڵ بکات و جگە لەوەش لە میانەی ئەو گرژیانەدا وەزیری ناوخۆی نەیجیر دەستگیرکراوە.

بەگوێرەی بڵاوکراوەکانیش، لە نێوان لایەنی کودەتا و سەرۆکایەتی نەیجیر چەند کاتژمێرێک گفتوگۆ کراوە، بەڵام شکستی هێناوە و لە دوای ئەو سەۆکی نەیجیر گەمارۆدراوە.

جۆزێف بۆرێل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا سەرکۆنەی کودەتاکەی کردوو و رایگەیاند، سەرکۆنەی هەر کارێک دەکەن کە ببێتە هۆی لەقکردنی دیموکراسی لە نەیجیر.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەیانی ئەمڕۆ پاسەوانی سەرۆکایەتی نەیجیر کودەتای سەربازیان بەسەر سەرۆکی ئەو وڵاتەدا ئەنجامدا بەڵام تا ئێستا کودەتاکە سەرکەوتوو نەبووە.

نەیجیر وڵاتێکی هەژارنشینی ئەفریقیە و لە ساڵی 1960ـەوە سەربەخۆی بەدەستهێناوە و لەو کاتەوە تا ئێستا وڵاتەکە چوار کودەتای تێدا ئەنجامدراوە.

En az 10 karakter gerekli