وەزیری بەرگری عێراق دەچێتە تورکیا

وەزیری بەرگری عێراق دەچێتە تورکیا

تشرینی یه‌كه‌م 4, 2023 16:58
وەزیری بەرگری عێراق دەچێتە تورکیا
0

لایک

وەزیری بەرگری عێراق بە سەردانێکی فەرمی دەچیتە ئەنقەرە، لەلایەن وەزیری بەگری تورکیاوە لە مەراسیمێکی سەربازیدا پێشوازی لێدەکرێت، لە کۆبوونەوەکەشیاندا باس لە پرسی ئاسایش، بەگری و پیشەسازی سەربازی دەکرێت.

میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردەوە، سبەی پێنجشەممە سابت محەمەد وەزیری بەرگری عێراق بە فەرمی سەردانی تورکیا دەکات، لەوێ لەگەڵ یەشار گولەر وەزیری بەگری تورکیا کۆدەبێتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، سابت محەمەد وەزیری بەرگری عێراق بە مەراسیمێکی سەربازی لە ئەنقەرەی پایتەخت، لەلایەن یەشار گولەری وەزیری بەرگری تورکیاوە پێشوازی لێدەکرێت.

ئەوەشخراوەتەڕو، پێشبینی دەکرێت لە کۆبوونەوەی نێوان هەردوو بەرپرسی بەرگری تورکیا و عێراق، گفتوگۆ لەبارەی دۆسیەی بەرگری و ئاسایش، هەروەها هەماهەنگی هاوبەش و هەرێمی لە بواری پیشەسازی سەربازی بکرێت.

لە ماوەی رابردوو، چەند بەپرسێکی دیکەی تورکیا وەک هاکان فیدان، وەزیری دەرەوە، عومەر پۆڵات وەزیری بازرگانی تورکیا، سەردانی بەغدادیان کرد و لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی ناوەندی پرسی ئاوی دیجلە و فورات و دۆسیە ئەمنییەکانیان تاوتێ کرد.

En az 10 karakter gerekli