ئورسولا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا رایگەیاند، بەتوندی سەرکۆنەی کۆتایی هێنان بە رێککەوتننامەی رەوانەکردنی دانەوێڵە دەکەن لەلایەن رووسیاوە.
ئورسولا ڤۆن دێر لاین راگەیەندراوێکی لەبارەی کۆتایی هێنان بە رێککەوتننامەی رەوانەکردنی دانەوێڵە بڵاو کردووەتەوە کە تیایدا هاتووە: “بەتوندی سەرکۆنەی کۆتایی هێنان بە رێککەوتننامەی رەوانەکردنی دانەوێڵە لە رێگای دەریای رەشەوە دەکەین لەلایەن رووسیاوە، (لە کاتێکدا) تورکیا و نەتەوە یەکگرتووەکان هەوڵیان دەدا (ماوەی رێککەوتننامەکە درێژ بکەنەوە)”.
ئورسولا ڤۆن دێر لاین سەرنجی خستووەتە سەر ئەوەی کە یەکێتیی ئەورووپا هەوڵ دەدات لەو دۆخە سەختەی جیهاندا ئاسایشی خۆراک پارێزراو بێت، جەختی لەوە کردووەتەوە یەکێتیی ئەورووپا لە رێگای وشکانییەوە بەردەوام دەبێت لە هاوردەکردنی بەرهەمە خۆراکییەکان لە ئۆکرایناوە.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا