یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا لەبارەی بانگەوازی چەکدانان و هەڵوەشاندنەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستی ڕایگەیاند، “ڕێگە بە کاری تێکدەرانە لە قۆناغەکە نادەین. ڕەهەندی هەستیار و ژیرانەی پرسەکەش دەکەینە بنەما”.
یاشار گولەر بە یاوری نوعمان کورتوڵموش سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ، بەشداری لە خوانێکی بەربانگ لەگەڵ کەسوکاری شەهیدان و کەمئەنداماندا کرد و گوتارێک پێشکەشی ئامادەبووان کرد.
یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا ئاماژەی بە بانگەوازی عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەردەستەی ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە بۆ چەکدانان و هەڵوەشاندنەوەی ڕێکخراوەکە کرد و لەم بارەیەوە ڕایگەیاند، “ڕێگە بە کاری تێکدەرانە لە قۆناغەکە نادەین. ڕەهەندی هەستیار و ژیرانەی پرسەکەش دەکەینە بنەما”.
گولەر بۆ کەسوکاری شەهیدان وتیشی، “قارەمانەکانی سوپای تورکیا وەک ئەوەی لە دوێنیشدا بووە، ئەمڕۆش بەردەوام دەبن لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەر چەشنە هەڕەشەیەک کە دژ بە وڵاتەکەمان بێت و هەتا دوایین دڵۆپی خوێن ئەرکی خۆیان بە جێ دەگەیەنن و وەک شانازی وڵاتەکەیان دەمێننەوە”.