دواى شەش رۆژ لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتى بەردەوامى هاوڵاتیانى کفرى، سەرۆکى حکومەت هاتە دەنگ و دەڵێت: دڵنیابن ئەوەی لە تواناماندا بێت بۆ خزمەتتان درێغی ناکەین.
مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەت لە پەیامێکدا بۆ دانیشتوانى کفرى رایگەیاند: هاوڵاتیانی خۆشەویستی کفری، سڵاو و رێزم هەیە بۆتان. لە داواکارییەکانتان ئاگادارم و بە دەستم گەیشتوون، بڕیارم داوە لیژنەیەکی تایبەت لە نوێنەرانی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی ناوخۆ و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان پێکبهێنرێت و بەزوویی بەدواداچوون بۆ داواکارییەکانتان بکرێت.
دەشڵێت: دڵنیابن ئەوەی لە تواناماندا بێت بۆ خزمەتتان درێغی ناکەین و بە رۆحیەتێکی گەرمیانییانەوە لەگەڵتان دەبم.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى شەش رۆژە هاوڵاتیانى کفرى بەشەو و رۆژ دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە و چەند داواکارییەکیان هەیە، شەوى رابردوش دانا عەبدولکەریم، وەزیرى ئاوەدانکردنەوە پەیوەندى بە خۆپیشاندەرانەوە کرد و وێڕاى پشتیوانیکردنیان بەڵێنیدا داواکارییەکانیان بباتە ئەنجومەنى وەزیران.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت