وەزارەتی ناوخۆ بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی دیاردەی چەکداری هەنگاوی نوێ دەگرێتەبەر
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • وەزارەتی ناوخۆ بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی دیاردەی چەکداری هەنگاوی نوێ دەگرێتەبەر

وەزارەتی ناوخۆ بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی دیاردەی چەکداری هەنگاوی نوێ دەگرێتەبەر

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە حیزبەکان رادەگەیەنێت، "لە بارەگاکانتاندا کۆگای چەک بۆ پاسەوانەکانتان دروستبکەن".

نیسان 25, 2023 15:24
وەزارەتی ناوخۆ بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی دیاردەی چەکداری هەنگاوی نوێ دەگرێتەبەر
0

لایک

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە حیزبەکان رادەگەیەنێت، “لە بارەگاکانتاندا کۆگای چەک بۆ پاسەوانەکانتان دروستبکەن”.

وەزارەتی ناوخۆ لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، “وەزارەتی ناوخۆ بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی چەکی بێ مۆڵەت و دیاردەی چەکداری، هەنگاوی نوێ دەگرێتەبەر”.

لە راگەیەندراوەکەدا بە حیزبەکان دەڵێت “پێمان باشە ئاگاداری ئەندام و لایەنگرانتان بکەن، ئەوانەی چەکیان هەیە بەپێی یاسا و رێنماییە بەرکارەکان خۆیان بگونجێنن”.

دەقی راگەیەندراوەکە:

وەزارەتی ناوخۆ بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی چەکی بێ مۆڵەت و دیاردەی چەکداری، هەنگاوی نوێ دەگرێتەبەر

بە واژووی بەڕێز ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە نوسراوی ژمارە ١٠٣٣٨ لە ٢٥/٤/٢٠٢٣، بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی چەک و دیاردەی چەکداری، لە ڕێی چەند خاڵێکەوە داوای هاوکاری و هەماهەنگی لە پارت و هێزە سیاسییە مۆڵەتدراوەکانی کوردستان دەکات. وەزیر ناوخۆ لەو نوسراوەدا داوای لە هێز و لایەنە سیاسییەکان کردووە کە میدیاکانیان بۆ هەڵمەتی هۆشیاری ئەندامانیان و هاووڵاتیان بخەنە گەڕ تا چەک لە ماڵەکان نەبێت و کەس چەکی بێ مۆڵەت هەڵنەگرێت. هەروەها داوا کراوە کە هیچ حزبێک لە هیچ بۆنەیەکدا چەک وەکو دیاری نەبەخشێتە ئەندام و لایەنگرانی خۆی و داواش کراوە کە لە بارەگانیان کۆگا دروست بکەن تا پاسەوانی بارەگاکانیان لە دوای دەوام چەک نەبەنەوە ماڵەوە. بەڕێز وەزیری ناوخۆ ئاماژەی بەوە کردووە کە بەجێبەجێکردنی ئەم هەنگاوانە، زەمینەیەکی باشتر بۆ کۆمەڵگەی کوردستان بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک و کەمکردنەوەی دیاردەی چەکداری دروست دەبێت، کە دواجار ئەمە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی دەرفەتی تاوان و توندوتیژی، ئەمەش بە قازانجی پاراستنی گیانی هاووڵاتیانمان تەواو دەبێت.

En az 10 karakter gerekli