لە 24 کاتژمێری رابردوو، چوار جار هێرشکراوەتە سەر هێزە ئەمریکییەکان لە سووریا
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • لە 24 کاتژمێری رابردوو، چوار جار هێرشکراوەتە سەر هێزە ئەمریکییەکان لە سووریا

لە 24 کاتژمێری رابردوو، چوار جار هێرشکراوەتە سەر هێزە ئەمریکییەکان لە سووریا

تشرینی دووه‌م 13, 2023 22:34
لە 24 کاتژمێری رابردوو، چوار جار هێرشکراوەتە سەر هێزە ئەمریکییەکان لە سووریا
0

لایک

بەرپرسێکی سەربازی ئەمریکا رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو، گروپە چەکدارییەکانی عێراق چوار جار هێرشیان کردوەتە سەر هێزە ئەمریکییەکان لە سووریا.

ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی سەربازیی ئەمریکاوە بڵاویکردەوە، هێزە ئەمریکییەکان و هێزە نێودەوڵەتییەکانی سووریا تەنها لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردو چوار جار هێرشیان کراوەتە سەر.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە هێرشی سەر هێز ئەمریکییەکان و هێزەکانی هاوپەیمانان، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و موشەک بەکارهاتووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لەو هێرشانە تۆمار نەکراوە، تەنها چەند زیانێکی ماددی بچووک هەیە.

پێستریش گروپی چەکداری “المقاومة الاسلامیة فی العراق” رایگەیاند، لە هێرشێکدا بنکەی هێزە ئەمریکییەکانیان لە گوندی خەزرای سەر بە پارێزگای دێرەزۆری بە ئامانج گرتووە.

لەو بارەیەوە لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا ئەوەی خستەڕوو، هێزە ئەمریکییەکان دوو بنکەی سوپای پاسدارانی ئێران و گرووپە چەکدارییەکانی لە سووریا بە ئامانج گرت.

هاوکات تۆڕی میدیایی “فۆکس نیوز” بڵاویکردەوە. بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکاوە بۆ سەر بنکەی سوپای پاسدارانی ئێران شەش کەس کوژران.

En az 10 karakter gerekli