کەشناسی: سبەی شپۆڵێکی خۆڵبارین روو لە هەرێم دەکات

کەشناسی: سبەی شپۆڵێکی خۆڵبارین روو لە هەرێم دەکات

حوزه‌یران 15, 2025 11:44
کەشناسی: سبەی شپۆڵێکی خۆڵبارین روو لە هەرێم دەکات
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان – عێراق پێشبینییەکانی بۆ کەش وهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو و دەڵێت ئاسمان ساماڵ دەبێت.

 رۆژی یەکشەممە 15ی حوزەیرانی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان – عێراق ڕایگەیاند: ” ئاسمان ساماڵ دەبێت لەزۆربەى کاتەکاندا لەگەڵ بوونى تۆزێکى کەم”.

 کەشناسی لەبارەی پلەکانی گەرما پێشبینی کردووە: “پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ”.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینی دەکات سبەی دووشەممە 16ی حوزەیرانی 2025: “ئاسمان ساماڵ دەبێت,ئەگەرى هاتنى شەپۆڵێکى خۆڵبارین بۆ سەر بەشێک لە ناوەڕاستى عێراق هەیە لە ئەنجامدا کاریگەرى ئەم خۆڵبارینە دەگاتە بەشێک لە ناوچە جیاجیاکانى ناوچەکەمان لەگەڵ بەرزبوونەوەى تۆزو خۆڵ زیادبوونى خێراى با لە هەندێ کاتدا دەگاتە سەرووى 25کم لە کاتژمێرێکدا”.

ئەو بەڕێوەبەرایەتییە پێشبینی دەکات سبەی پلەی گەرما یەک بۆ سێ پلە نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

پلەی گەرمای تۆمارکراو لە شار و شارۆچکەکانی هەرێم.

هەولێر (ئەربیل) :  39 پلە

سلێمانی : 37 پلە

دهۆک :  38  پلە

زاخۆ  :  39 پلە

هەڵەبجە :40 پلە

سۆران :  37 پلەی

حاجی ئۆمەران : 27 پلە


En az 10 karakter gerekli