فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عێراق، به مه‌به‌ستی پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی، داوا له هاووڵاتییان و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ده‌كات پابه‌ندی ڕێنوێنییه‌كان بن و راشیده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ركه‌سێك ڤیدۆی درۆن بڵاوبكاته‌وه، ڕووبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه ده‌بێته‌وه.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، هه‌ركه‌سێك ڤیدیۆی كه‌وتن یان ئاڕاسته‌كردنی درۆن بگرێت، ته‌نها ده‌توانێت بۆ ژماره ته‌له‌فۆنه‌كانی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری بنێرێت، چونكه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه بدرێته میدیاكان یان له په‌یج و هه‌ژماری كه‌سی بڵاوی بكاته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه سه‌رپێچیكار ڕووبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه ده‌بێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، نزیكبوونه‌وه له‌و شوێنانه‌ی كراونه‌ته ئامانج یان وێنه‌گرتن و بڵاوكردنه‌وه‌ی دیمه‌نه‌كانیان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه.
ئه‌وه‌شیخستووەته‌ڕوو، ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ده‌بێت به‌وپه‌ڕی به‌رپرسیارێتیه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن و شوێنی ڕووداوه‌كان ئاشكرانه‌كه‌ن، هه‌ركه‌ناڵێك پابه‌ند نه‌بێت رێكاری یاسایی توندی له‌به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر”.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت