جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ کونسوڵی گشتیی تورکیا کۆبووەوە

جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ کونسوڵی گشتیی تورکیا کۆبووەوە

ئایار 19, 2025 15:34
جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ کونسوڵی گشتیی تورکیا کۆبووەوە
0

لایک

ئەمڕۆ دووشەممە، 19ی 5ی 2025، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان – عێراق، پێشوازیی لە بەڕێز ئەرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان – عێراق کرد.

هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا باس لەوە کراوە، هەردوولا جەختیان لە بەردەوامی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش کردەوە، بە تایبەتی لە بواری ئاڵوگۆڕی بارزگانی و وەبەرهێناندا. هەروەها لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاسايش و سەقامگیریی ناوچەکە و تێپەڕاندنی ئەو ئاڵنگارییانەی کە لە بەردەم پرۆسەی سیاسیی عێراق و ناوچەکەدان، هاوڕا بوون.

بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی ناوچەکە و هەنگاو و پێشڤەچوونەکانی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.

En az 10 karakter gerekli