میدیا جیهانییەکان باس لەسەردانی ئەردۆغان بۆ عێراق دەکەن

میدیا جیهانییەکان باس لەسەردانی ئەردۆغان بۆ عێراق دەکەن

تەممووز 27, 2023 09:57
میدیا جیهانییەکان باس لەسەردانی ئەردۆغان بۆ عێراق دەکەن
0

لایک

میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، چاوەڕوان دەکرێت کە سەرۆکی تورکیا سەردانی عێراق بکات و سێ دۆسیەی گرنگ باسدەکرێن کە یەکێكیان نەوتی هەرێمە.

ماڵپەڕی حوڕە بڵاویکردەوە، عێراق چاوەڕوانی سەردانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا دەکات و ئەمەش هەنگاوێکی زۆر گەورەیە کە لەلایەن ئەنقەرە دەنرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەردۆغان سێ دۆسیە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاوتوێ دەکات کە پەیوەستە بە گروپە چەکدارە نەیارەکانی تورکیا لە هەرێم و دۆسیەی ئاو و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.

ئەوەش لەکاتێکدایە، کۆتا جار کە ئەردۆغان سەردانی عێراقی کرد لە ساڵی 2011 بو و لەو کاتەوە سەردانی عێراقی نەکردوەتەوە.

En az 10 karakter gerekli