كۆمیسیۆن وادەی كۆتایی خۆتۆماركردنی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان راگەیاند

كۆمیسیۆن وادەی كۆتایی خۆتۆماركردنی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان راگەیاند

ئازار 26, 2024 12:50
كۆمیسیۆن وادەی كۆتایی خۆتۆماركردنی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان راگەیاند
0

لایک

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە ئاگادارییەكدا وادەی كۆتایی خۆتۆماركردنی كاندید و هاوپەیمانیەتییە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان-عێراق راگەیاند.

كۆمیسیۆن رایگەیاند: سەرجەم حزب و كەس و لایەنەكان كە دەیانەوێ خۆیان تۆمار بكەن بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان-عێراق، دەتوانن تا كۆتایی ئەم هەفتەیە كاری تۆماركردن ئەنجام بدەن.

راشیگەیاند: كۆتایی دەوام لە رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو رێكەوتی 28/3/2024 دوا وادە دەبێت بۆ پێشكەشكردنی هاوپەیمانیەتی و پارتی سیاسی و كاندیدەكان بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان-عێراق 2024.

كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق جەختیشی كردەوە كە دوای ئەم وادەیە كاتەكە درێژ ناكرێتەوە بەهۆی پابەندبوونیان بەو خشتانەی كە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان-عێراق دانراون.

كۆمیسیۆن لە رۆژی 5ی ئادار دەرگای خۆتۆماركردنی بەڕووی لایەنەكان لە هەرێم كردبووەوە و رایگەیاندبوو كە پڕۆسەی خۆتۆماركردنەكە لە فەرمانگەی كاروباری پارت و رێكخراوە سیاسییەكان لە بەغدا یاخود نووسینگەی هەڵبژاردن لە پارێزگەكانی هەرێمی كوردستان دەبێت.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم لە رۆژی 3ی ئەم مانگەدا فەرمانی هەرێمی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان-عێراق واژۆ كرد و بەگوێرەی فەرمانەكەش هەڵبژاردن لە رۆژی 10/6/2024 بەڕێوە دەچێت.

En az 10 karakter gerekli