سەرۆكی ئەمریكا لە كۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممەی كۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان، بەڵێنی بە سەرۆكی بەشێك لە وڵاتانی عەرەبی داوە، جەنگی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس ڕابگرێت و كەرتی غەززەش لە دەستبەسەرداگرتن لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بپارێزێت.
لەمیانەی بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەكاندا، دۆناڵد ترەمپ چاوی بە بەشێك لە سەرۆكی وڵاتانی عەرەبی كەوتووە و بەڵێنی پێداون غەززە و كەرتی رۆژئاوا لە داگیركردن لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بپارێزێت.
هەر لە كۆبوونەوەكاندا، ترەمپ پلانەكانی ئەمریكای بۆ راگرتنی جەنگ لەنێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس لە كەرتی غەززە پێشكەشی بەشێك لە سەرۆكی وڵاتانی عەرەبی كردووە، جەختیشی كردۆتەوە كە تەنانەت پلانیان بۆ دوای راگرتنی شەڕیش داڕشتووە.
هەروەها بەگوێرەی دوایین ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی لە غەززە، لە ماوەی دوو ساڵی جەنگی لە غەززە زیاتر لە ٦٥ هەزار فەڵەستینی گیانیان لەدەستداوە، برسێتیش لە شارەكە گەیشتۆتە قۆناغێكی مەترسیدار.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا
Your article helped me a lot, is there any more related content? Thanks!