سوودانی: نزیکین لە کۆتایی هێنان بە ئەرکی هێزی هاوپەیمانان
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سوودانی: نزیکین لە کۆتایی هێنان بە ئەرکی هێزی هاوپەیمانان

سوودانی: نزیکین لە کۆتایی هێنان بە ئەرکی هێزی هاوپەیمانان

شوبات 12, 2024 22:25
سوودانی: نزیکین لە کۆتایی هێنان بە ئەرکی هێزی هاوپەیمانان
0

لایک

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، نزیکن لە کۆتایی هێنان بە ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و کشانەوەی هێزی هاوپەیمانان لە عێراق، لە دوای ئەوانیش عێراق توانای چارەسەری گرفتەکانی دەبێت.

محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە وتارێکدا رایگەیاند، گرنگە کۆتایی بە هەمو گرفتەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بهێنرێت، بە تایبەتی دوای ئەوەی هێزەکانی هاوپەیمان لە عێراق کشانەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، نزیکن لە کۆتایی هێنان بە بوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق، دوای ئەوەش عێراق توانای چارەسەرکردنی هەموو گرفتێکی دەبێت ئەگەر هەبێت، بۆیە پێویستە هەموو ئەو رێگایانە بپارێزرێن کە تیرۆرستان بە نیازن بۆ دروستکردنی کێشە لە ئاسایش بەکاری بهێنن.

En az 10 karakter gerekli