وەزیری سامانە سروشتییەکان: حکومەتی هەرێم دوو گرێبەستی وزە لەگەڵ دوو کۆمپانیای ئەمریکی واژۆ دەکات
  • TEBA KURDİ
  • Uncategorized
  • وەزیری سامانە سروشتییەکان: حکومەتی هەرێم دوو گرێبەستی وزە لەگەڵ دوو کۆمپانیای ئەمریکی واژۆ دەکات

وەزیری سامانە سروشتییەکان: حکومەتی هەرێم دوو گرێبەستی وزە لەگەڵ دوو کۆمپانیای ئەمریکی واژۆ دەکات

ئایار 20, 2025 18:03
وەزیری سامانە سروشتییەکان: حکومەتی هەرێم دوو گرێبەستی وزە لەگەڵ دوو کۆمپانیای ئەمریکی واژۆ دەکات
0

لایک

حکومەتی هەرێمی کوردستان – عێراق دوو گرێبەستی وزە لەگەڵ دوو کۆمپانیای ئەمریکی واژۆ دەکات و وەزیری سامانە سروشتییەکان دەڵێت، گرێبەستەکان هاوشێوەی ئەوانەی پێشوون.

حکومەتی هەرێمی کوردستان – عێراق ڕایگەیاند، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان – عێراق، لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ ئەمریکا، لە ڕێورەسمێکدا لە ژووری بازرگانیی ئەمریکا لە واشنتن، سەرپەرشتی و چاودێريی ڕێوڕەسمی واژۆکردنی دوو ڕێککەوتننامەی گرنگ لە بواری وزەدا دەکات.

هەروەها ڕوونیشیکردەوە کە هەردوو کۆمپانیای نەوتی ئەمریکی ئێچ کەی ئێن ئەنەرجی و وێستێرن زاگرۆس، بە جیا دوو ڕێککەوتننامەی گەورە و گرنگ لە بواری پەرەپێدانی کەرتی نەوتی هەرێمی کوردستان – عێراق، لەگەڵ حکومەتی هەرێم واژۆ دەکەن، کە بەهاکەیان دەگاتە دەیان ملیار دۆلار و کاریگەرییەکی دیار و ئەرێنیيان لەسەر پێشخستنی کەرتی نەوت و وزە و ژێرخانی ئابووريی هەرێمی کوردستان – عێراق دەبێت.

کەمال محەمەد ڕاشیگەیاند، ئامانجی گرێبەستەکان دابینکردنی وزەیە بۆ ناوخۆ و مەزەندە دەکرێت قۆناغی یەکەم بە 18 تا 20 مانگ تەواو دابێت.

هاوکات لایخۆشیەوە، کەمال محەمەد، وەزیری کارەبا کە هاوکات وەزیری سامانە سروشتییەکانە لە واشنتۆنەوە ڕایگەیاند، گرێبەستەکان هاوشێوەی ئەوانەی پێشوون کە هاوبەشین و ڕاوێژیش لەگەڵ بەغداد نەکراوە و”چاوەڕێی بەغداد ناکەین تا لەسەر گرێبەستەکانمان ڕازی بێت چونکە گرێبەستی دیکەشمان هەیە و کێشە هەبێت بۆ هەمووی دەبێت، بۆیە پێشبینی کێشە ناکام”.

ڕوونیشیکردەوە کە مەزەندە دەکرێت داهاتی هەردوو گرێبەستەکە بە نرخی ئەمڕۆ بگاتە 110 ملیار دۆلار.

ئەوەشی خستەڕوو کە گرێبەستەکان نەک هەر بۆ هەرێمی کوردستان – عێراق، بەڵکو سوودی بۆ عێراقیش هەیە و پلانیان هەیە غاز بۆ ماڵان دابین بکەن و پاش پڕکردنەوەی پێداویستی ناوخۆش، هەناردەی بکەن.

En az 10 karakter gerekli