نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغداد دەکات

نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغداد دەکات

كانونی دووه‌م 12, 2025 10:55
نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغداد دەکات
0

لایک

ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغداد دەکات بڕیارە ئەمڕۆ، سەرۆکى هەرێمى کوردستان-عێراق بچێتە بەغداد و لە کۆبوونەوەى لایەنە پێکهێنەرەکانى حکومەتى عێراق “ئیدارەى دەوڵەت”، بەشدارى بکات.

گەرچی ئەو بۆ کۆبوونەوەی ئیدارەی دەوڵەت دەڕوات، بەڵام رای بەرچاو ئەوەیە؛ سەرەکیترین تەوەرەکان، پەیوەندیی و گرفتەداراییەکانی هەرێم و عێراق و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە لەگەڵ بەرپرسە ئیداری و سیاسییەکان تاوتوێ بکات.

رۆژی 9.1.2025، دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان-عێراق لەبارەی سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان-عێراق ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو نێچیرڤان بارزانی، سەردانی بەغداد دەکات و بەشداری لە کۆبوونەوەی لایەنە پێکهێنەرەکانی حکومەتی عێراق “ئیدارەی دەوڵەت” دەکات.

وتەبێژەکە ئەوکات ئاشکرایکرد، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانیش بە جیا کۆدەببێتەوە، ئەوە لەکاتێکدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە مانگی نیسانی 2024دا، دوو جار سەردانی بەغدای کردووە، یەکەمیان لە پێنجی مانگ و دووەمیان لە رۆژانی 27 و 28ـی هەمان مانگ بوو.

En az 10 karakter gerekli