بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان – عیراق پێشبینییەکانی بۆ کەش وهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو و دەڵێت ئاسمان ساماڵ دەبێت.
رۆژی چوارشەممە 11ی حوزەیرانی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان – عێراق ڕایگەیاند: “ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت, لەناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە بارانێکی کەم لەکاتەکانی دوای نیوەرۆدا لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵات”.
کەشناسی لەبارەی پلەکانی گەرما پێشبینی کردووە: “پلەکانی گەرما بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ”.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینی دەکات سبەی پێنجشەممە 12ی حوزەیرانی 2025: “ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە نیمچە هەوردەبێت”.
ئەو بەڕێوەبەرایەتییە پێشبینی دەکات سبەی پلەی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەرز بێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.
پلەی گەرمای تۆمارکراو لە شار و شارۆچکەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:
هەولێر (ئەربیل) : 41 پلە
سلێمانی : 39 پلە
دهۆک : 41 پلە
زاخۆ : 42 پلە
هەڵەبجە :40 پلە
سۆران : 39 پلە
حاجی ئۆمەران : 26 پلە