ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی به‌حره‌ین ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ڕایگه‌یاند، باڵیۆزی ئیسرائیل وڵاته‌كه‌یانی جێهێشتوه و له‌به‌رامبه‌ریشدا باڵیۆزه‌كه‌یان له ته‌لئه‌بیبه‌وه گه‌یشتوه‌ته‌وه شانشینی به‌حره‌ین و په‌یوه‌ندیه دیپلۆماسی و ئابووریهكانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بچڕاندوه.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی به‌حره‌ین بڵاویكرده‌وه، ئه‌م هه‌نگاوانه هه‌ڵوێستی مێژویی پته‌وی به‌حره‌ین له پشتیوانیكردن له دۆزی فه‌ڵه‌ستین و مافه ره‌واكانی گه‌لی برای فه‌ڵه‌ستین پشتڕاست ده‌كاته‌وه.
جهختیشیكردۆتهوه، به‌رده‌وامی شه‌ڕ و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان و په‌ره‌سه‌ندنی هێرشه‌كانی ئیسرائیل له ژێر رۆشنایی رێزنه‌گرتن له یاسا مرۆییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پاڵ به ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی به‌حره‌ینه‌وه ده‌نێت كه داوای بڕیار و رێوشوێنی زیاتر بكات كه ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكی بێ‌تاوان و مه‌ده‌نی له غه‌ززه و هه‌موو ناوچه‌كانی فه‌ڵه‌ستین بپارێزێت.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی به‌حره‌ین شانازیی خۆی ده‌ربڕی به وردبینی و خواستی شا حه‌مه‌د بن عیسا ئال خه‌لیفه بۆ پشتیوانی له دۆزی فه‌ڵه‌ستین و هه‌ڵوێستی پته‌و و بێ چه‌واشه‌كاری بۆ مافی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین به‌مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی فه‌ڵه‌ستین كه قودسی رۆژهه‌ڵات وه‌ك پایته‌خته‌كه‌یه‌تی.
به‌حره‌ین په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل له چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كانی ئیبراهیم ساڵی 2020 ئاسایی كردۆته‌وه، كه به نێوه‌ندگیری ئه‌مریكاوه بووه، هه‌روه‌ها ئیمارات و مه‌غریب و سودانیشی له‌خۆ گرتووه.