وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستىی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەمە رێکەوتى (2023/9/24) لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا ئەنجامەکانى وەرگرتنى دەرچووانى دوانزەى ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ساڵى نوێى خوێندنى (2023 – 2024) رادەگەیەنرێت.
عەباس ئەکرەم، وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 24ی ئەیلول لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا ئەنجامەکانى وەرگرتنى دەرچووانى دوانزەى ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ساڵى نوێى خوێندنى (2023/ 2024) رادەگەیەنرێت.
خوێندنی باڵا راشیدگەیاندووە، دواى راگەیاندنى ئەنجامەکان لە رێکەوتى (2023/10/1) دەستدەکرێت بە پرۆسەى خوێندنى قۆناغى یەکەم لە زانکۆکان.
بڕیارە راگەیاندنی ئەنجامەكان كاتژمێر 12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا لە رێوڕەسمێكدا دەستپێبكات.