شاندێکی حکومەتی هەرێم لە بەغدایە

شاندێکی حکومەتی هەرێم لە بەغدایە

تشرینی دووه‌م 8, 2023 09:51
شاندێکی حکومەتی هەرێم لە بەغدایە
0

لایک

جومانه‌ غه‌لای، وته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌، شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ پرسی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق چوونەتە بەغداد.

جومانە غەلاى، وتەبێژى کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق بە میدیا نێوخۆییەکانی راگەیاند: کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق خشتەی کاری ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی پەسەند کرد.

ئەوەشى ئاشکرا کردووە کە ئەمڕۆ کۆمیسیۆنەکەیان لەگەڵ حکومەتى هەرێم کۆدەبێتەوە و لە کۆبوونەوەکەیشدا هەردوولا ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان-عێراق تاوتوێ دەکەن. ئاماژەى بۆ ئەوەشکردوە کە بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان-عێراق بۆ 40 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، عه‌بدولحه‌كیم خه‌سرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، شاندێکی هەرێمی کوردستان پەیوەست بە پرسی هەڵبژاردن دەچێتە بەغدا، بەمەبەستی خۆ ئامادەکردن بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان.

ئەوەش لە کاتێکدایە بڕیارە لە 25ى شوباتى 2024 هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان-عێراق ئەنجام بدرێت و بەهۆى کارانەبوونى کۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمى کوردستان و کۆتاییهاتنى وادەى پەرلەمانى کوردستان-عێراق کە دەسەڵاتى کاراکردنەکەى هەیە، کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکان دەکات.

En az 10 karakter gerekli