بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم کۆ ببێتەوە و چەند پرسێکى سەبارەت بە یاساى بودجەى عێراق و دۆخى کارەبا و بەنزین تاوتوێ بکات.
بەپێى کارنامەی کۆبوونەوەکە؛ لە بڕگەى یەکەمدا دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانى جێبەجێکردنى یاساى بودجەى عێراق بۆ ساڵانى (2023 و 2024 و 2025) و دابینکردنى شایستەى دارایی و بەشە بودجەى هەرێم و رێڕەوى دانوستانى رێککەوتنى نێوان حکومەتى هەرێم و ناوەند، لەلایەن شاندى دانوستانکار دەخرێتەڕوو بۆ ئەنجومەنى وەزیران.
لە بڕگەى دوەمى کۆبوونەوەکە دۆخى کارەبا و بەنزین لە هەرێمى کوردستان و هەوڵەکانى وەزارەتى کارەبا و سامانەسروشتییەکان لەلایەن وەزیرى کارەبا/ وەزیرى سامانەسروشتییەکان بە وەکالەت دەخرێتەڕوو.
هەر بەپێى کارنامەى کۆبوونەوەکە لە بڕگەى سێیەمدا خستنەڕوویەک سەبارەت بە پڕۆژەى پێدانى پارە بە ئەلیکترۆنى و پڕۆژەى خەرجکردنى مووچە لەڕێگەى هەژمارى بانکى دەخرێتەڕوو.