ئومێد خۆشناو: ئەوەی ئەمشەو ڕوویدا ڕووی راستەقینەی تیرۆرستانی نیشاندا

ئومێد خۆشناو: ئەوەی ئەمشەو ڕوویدا ڕووی راستەقینەی تیرۆرستانی نیشاندا

ئازار 7, 2026 00:20
ئومێد خۆشناو: ئەوەی ئەمشەو ڕوویدا ڕووی راستەقینەی تیرۆرستانی نیشاندا
0

لایک

 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر (ئەربیل) ڕایگەیاند، ئەوەی ئەمشەویش ڕوویدا لە نزیک سکای تاوەر، کە شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیانی سڤیلە، ڕووی راستەقینەی تیرۆرستانی نیشاندا.

ئەمڕۆ هەینی، ٧ی ئاداری ٢٠٢٦، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر (ئەربیل) ڕایگەیاند، زۆر بە داخەوە ماوەی چەند رۆژێکە هەولێر (ئەربیل) لە لایەن گروپە لە یاسا دەرچووەکان کراوەتە ئامانجی تیرۆرستان، لە کاتێکدا هەولێر (ئەربیل) بەشێک نەبووە لە ململانێەکان و هەرێمی کوردستان-عێراق لە سەنگەری ئاشتی و لە هەوڵی ئاشتیخوازانە دابووە لە تەواوی ناوچەکە.

ئاماژەی بەوەشکرد، کەچی گرووپە یاسا شکێنەکان لە پەلاماری تیرۆرستی خۆیان بەردەوامن و ئەوەی ئەمشەویش ڕوویدا لە نزیک سکای تاوەر، کە شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیانی سڤیلە، ڕووی راستەقینەی تیرۆرستانی نیشاندا، بۆیە ئەوە دووپات دەکەینەوە کە حکومەتی عێراقی لەو پرسە هەستیارە بەرپرسیارەو پێویستە لە زووترین کات هەڵوێستی کردارەکی وەربگرێ.

لە درێژەی وتەکانیدا وتیشی، هاوکات بەتوندی پرۆتستۆی ئەو کارە چەپەڵ و تیرۆرستیانە دەکەین کە هاوڵاتیانی سڤیل بکرێنە ئامانج، حکومەتی هەرێمی کوردستان-عێراقیش لە بەرزترین ئاستی بەرپرسیاریەتی پارێزگاری لە خاک و خەڵکی هەرێمی کوردستان-عێراق دەکات و ڕووبەڕووی خراپەکارن و تیرۆرستان دەوستێتەوە.

En az 10 karakter gerekli