وەزیری دەرەوەی عێراق، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی، وێڕای دەربڕینی هاوخەمی و سەرەخۆشی بەهۆی کوژرانی عەلی خامنەیی، جەختی لەسەر پێویستیی راگرتنی جەنگ کردەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ١ـی ئاداری ٢٠٢٦، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ئەنجام دا.
بە پێی راگەیەنراوی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لە میانی پەیوەندییەکەدا، فوئاد حوسێن پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی عەباس عێراقچی کرد بەهۆی شەهیدبوونی عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆمرای ئیسلامیی ئێران.
هاوکات فوئاد حوسێن لە گفتوگۆکەدا لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی، جەختی لەسەر هەڵوێستی وڵاتەکەی کردەوە سەبارەت بە دۆخی ئێستا و رایگەیاند کە پێویستە جەنگ ڕابگیرێت.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، فوئاد حوسێن، لە بارەی رێکارە دەستوورییەکانی داهاتوو ئاگادار کرایەوە، بە تایبەتی ئەوانەی پەیوەندییان بە میکانیزمی هەڵبژاردنی رێبەری باڵا لە چەند رۆژی داهاتوودا هەیە
فوئاد حوسێن، جەختی لە پێویستیی کارکردن بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و بەرزکردنەوەی سەقامگیریی ناوچەکە کردەوە.