“ساڵی رابردوو زیاتر لە 12 هەزار کەس بەهۆی رووداوی هاتووچۆوە گیانیان لەدەستداوە”
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • “ساڵی رابردوو زیاتر لە 12 هەزار کەس بەهۆی رووداوی هاتووچۆوە گیانیان لەدەستداوە”

“ساڵی رابردوو زیاتر لە 12 هەزار کەس بەهۆی رووداوی هاتووچۆوە گیانیان لەدەستداوە”

ته‌مموز 25, 2023 09:48
“ساڵی رابردوو زیاتر لە 12 هەزار کەس بەهۆی رووداوی هاتووچۆوە گیانیان لەدەستداوە”
0

لایک

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایدەگەیەنێت، لە ساڵی رابردودا بەهۆی رووداوی هاتووچۆوە زیاتر لە 12 هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 200 هەزار کەسیش برینداربوون.

فازڵ روبەیعی، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری و زانیاری پزیشکی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند: بەهۆی رووداوی هاتووچۆوە لە ساڵی رابردوودا 12 هەزار و 335 کەس گیانیان لەدەستداوە و 200 هەزار کەس برینداربوون.

فازڵ رووبەیعی دەشڵێت: زۆربەی رووداوەکان بەهۆی پێشبڕکێ یاخود سەرکێشی و بەکارهێنانی مۆبایل بووە و نەبوونی مۆڵەت و نەبەستی قایشی سەلامەتیش لە زۆربەی لە رووداوەکاندا تۆمارکراوە.

لە کۆتاییشدا وتی: پێشنیارمان کردووە بە برەودان بە رووناکی رێگاکان و جێبەجێکردنی سیستمی هاتووچۆی گونجاو بۆ کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتووچۆ.

En az 10 karakter gerekli