نێچیرڤان بارزانی، ئامادەیی هەرێمەکەی بۆ هەر هاوکارییەک لەپێناو سەرخستنی پرۆسەی ئاشتیی تورکیا دەربڕی. دەشڵێت: پێويسته په‌كه‌كه به دەم بانگه‌وازەکەی ئۆجەلانه‌وه بچێت و به ته‌واویی پابه‌ندى بێت.
ئێواره‌ى ئەمڕۆ هه‌ينى 11ـی نیسانی 2025، له چوارچێوه‌ى به‌شداريكردنیدا له كۆڕبه‌ندى دیپلۆماسی لە ئەنتاڵیا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان-عێراق، له‌گه‌ڵ ڕەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، كۆبووه‌وه.
ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان-عێراق بڵاوی کردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا، باسيان له گرنگيی پەیوەندییه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێمی کوردستان-عێراق له هه‌موو بواره‌كاندا کرد و تيشكيان خسته سه‌ر پرۆژه‌ى ڕێگه‌ى گه‌شه‌پێدان.
هه‌روه‌ها جه‌ختيان لەسەر خواستى دوولايه‌نه بۆ فراوانکردنی هاريكاريی هاوبه‌شى نێوانيان كرده‌وه، به شێوه‌يه‌ك خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانى هه‌ردوولا بكات.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باسيان له پرۆسه‌ى ئاشتى و دوا كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ شاندى ئيمراڵى كرد. نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى ستايشى ڕۆڵى سه‌رۆك کۆماری تورکیا لەم بارەیەوە، پرۆسه‌كه‌ى به مێژوويى له قه‌ڵه‌م دا و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمى کوردستان-عێراق بۆ هه‌ر هاوكارييه‌ك له‌پێناو سه‌رخستنى پرۆسه‌كه‌دا ئاماده‌يه.
هاوکات سەرۆکی هەرێمی کوردستان-عێراق ئاماژەی بەوە دا، پرۆسه‌ى ئاشتیى تورکیا ده‌رفه‌تێكه ده‌بێت هه‌مووان زۆر به جددى وه‌ريبگرن و نابێت به هيچ شێوه‌يه‌ك ئه‌م ده‌رفه‌ته له‌ده‌ست بدرێت.
دووپاتیشی کردەوە، بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى، پێويسته رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه به دەم بانگه‌وازەکەی ئۆجەلانه‌وه بچێت و به ته‌واویی پابه‌ندى بێت.
دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به گشتى و دۆخى سووريا به تايبه‌تى، گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو