ئیسرائیل و حەماس لەسەر ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دیلەکان رێککەوتن
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • ئیسرائیل و حەماس لەسەر ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دیلەکان رێککەوتن

ئیسرائیل و حەماس لەسەر ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دیلەکان رێککەوتن

تشرینی دووه‌م 22, 2023 09:44
ئیسرائیل و حەماس لەسەر ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دیلەکان رێککەوتن
0

لایک

حەماس و ئیسرائیل بە نێوەندگیری قەتەر و میسڕ و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا؛ ئاگربەستێکی چوار رۆژییان راگەیاند و لەماوەی ٢٤ کاتژمێری داهاتووشدا کاتەکەی رادەگەیەنرێت.

وەزارەتی دەرەوەی قەتەر لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، سەرکەوتوو بوون لە گەیشتن بە رێککەوتنێک بۆ راگەیاندنی ئاگربەست لەنێوان حەماس و ئیسرائیلدا؛ بە نێوەندگیری ئەوان و میسڕ و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

ئەوەش هاتووە، ئاگربەستەکە بۆماوەی چوار رۆژە و ئەگەری درێژکردنەوەی هەیە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری داهاتووشدا کاتەکەی رادەگەیەنرێت.

بەپێی راگەیەنراوەکەی قەتەر، لەو ماوەیەدا ٥۰ بارمتەی ژن و منداڵ و مەدەنی ئیسرائیلی کە لای حەماسن ئازاد دەکرێن و لەبەرامبەردا ژمارەیەک زیندانی کراوی فەڵەستینیش لە زیندانەکانی ئێسرائیل ئازاد دەکرێن، هاوکات ژمارەیەکی زۆری کاروانی هاوکاری مرۆیش دەگەیەنرێتە غەززە.

ئەمە لە کاتێکدایە، جەنگی حەماس و ئیسرائیل لە ٧ـی مانگی رابردووەوە بەردەوامە و لە دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی حەماسەوە، سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە بۆردوومانکردنی کەرتی غەززە و گەمارۆی شارەکەی داوە.

دوێنێش نوسینگەی راگەیاندنی حکومەت لە کەرتی غەززە بڵاویکردەوە، زیاتر لە ٤٧ هەزار حاڵەتی گیانلەدەستدان و برینداربوون لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە تۆمار کراون

En az 10 karakter gerekli