دوای ئه‌وه‌ی روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه، فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئیسرائیل باره‌گایه‌كی حزبوڵڵای لوبنانی له باشووری دیمه‌شق بۆردمانكرد و كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه، تاران له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، راوێژكارێكی سه‌ربازی سوپای پاسداران له نێو كوژراوه‌كاندایه.
له‌مباره‌یه‌وه ئاژانسی ته‌سنیمی نزیك له سوپای پاسداران وێڕای بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كه‌ی رایگه‌یاند، سه‌عید عه‌لیدادی راوێژكاری باڵای سوپای پاسداران له نێو كوژراوانی هێرشه‌كه‌ی دیمه‌شقه.
هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ر دیمه‌شق، به دووه‌م هێرش داده‌ندرێت له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، جیا له كوژرانی ئه‌و راوێژكاره سه‌ربازییه‌ی سوپای پاسدارانی ئێران، كه‌سێكی عێراقی و یه‌كێكی دیكه‌ی نادیاریش كوژراون.
پێشتریش روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ راگه‌یاندبوو، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئیسرائیل له رێگه‌ی چه‌ند مووشه‌كێكه‌وه پێگه‌یه‌كی حزبوڵڵای لوبنانی له دیمه‌شق بۆردومانكرد و به‌هۆیه سێ كه‌س كوژران.
رۆژی 29ـی كانوونی دووه‌می رابردوو، فڕۆکەیەکی جەنگی ئیسرائیل بارەگایەکی راوێژکاریی سوپای پاسدارانی ئێرانی لە ناوچەی “سەیدە زەینەب” لە شاری دیمەشقی سووریا بۆردوومانکرد. كه بەهۆیه‌وه حەوت ئه‌ندامی سوپای پاسداران کوژراون و ژمارەیەکی دیکەشیان برینداربوون.
ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی 20-01-2024، سوپای ئیسرائیل کۆبوونەوەیەکی سەرکردەی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانی لە باڵەخانەیەکی گەڕەکی مەزە لە دیمەشق کردە ئامانج. لە ئەنجامی هێرشەکەدا پێنج کەس کوژراون لە نێویاندا چوار بەرپرسی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران هەبوون.