ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق پێشوازی له وه‌زیری بازرگانی سعودیه كرد و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه، به‌غداد له هه‌موو كه‌رته جیاوازه‌كان و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵیه‌كان به رووی ریاز كراوه‌یه.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، رایگه‌یاند، محه‌مه‌د شیاع سوودانی، پێشوازی له ماجد ئه‌لقه‌سبی، وه‌زیری بازرگانی سعودیه و شاندی یاوه‌ری كرد، له دیداره‌كه‌دا پێداچوونه‌وه به هاوكارییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا كراوه، هه‌روه‌ها په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كان، له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی هه‌ردوو وڵات‌دا.
سوودانی جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه، كراوه‌یی به‌ره‌و په‌ره‌پێدانی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ سعودیه، له كه‌رته جیاوازه‌كان به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیان به لایه‌نی ئابووری و وه‌به‌رهێنانه‌وه هه‌یه، هه‌روه‌ها هاوكاری له بواری وزه و رووبه‌ڕوونه‌وه‌ی كاریگهرییهگانی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا، هه‌روه‌ها هه‌وڵدان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان له ناوچه‌كه‌دا.
ئاماژەی بەوەشکراوە، ماجد ئه‌لقه‌سه‌بی، وه‌زیری بازرگانی سعودیه جه‌ختی كرده‌وه، به‌رده‌وامبوونی كار له چوارچێوه‌ی ئه‌نجومه‌نی هه‌ماهه‌نگی نێوان عێراق و سعودیه، كه هاوكاری هه‌ردوو وڵات له‌بواره‌كانی ئابووری و وه‌به‌رهێنان و گه‌شتیاری و ئه‌منی بواره‌كانی دیكه له‌خۆ ده‌گرێت.