پۆلیسی هەولێر(ئەربیل) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بە دەستگیرکردنی چوار تۆماتبار داوە کە بەفێڵ و بەناوی رێکخراوێکی خێرخوازییەوە پارەیان بۆ تووشبووانی شێرپەنجە کۆکردووەتەوە.
پۆلیسی هەولێر رایدەگەینێت، “بەشی پۆلیسی ناوشار/ ڕۆژئاوا، بنکەی پۆلیسی ئازادی، باندێکی چوار کەسییان بە ناوەکانی (م. ن. خ) و (ح. ش. م) و (ھ. ا. ا) و (ڤ. ح. س) دەستگیر کرد، کە بەناوی ڕێکخراوێکی خێرخوازییەوە لە گەڕەک و کۆڵانەکانی شاری هەولێر پارەیان کۆدەکردەوە بەناوی نەخۆشخانەی (نانەکەلی) و چەند جۆرە پەرتووکێکیشیان بە خەڵک دەفرۆشت، کە گوایە پارەی پەرتووکەکانیش بۆ نەخۆشانی نەخۆشخانەی نانەکەلییە، بەڵام لە ڕاستیدا فڕو فێڵیان لە هاووڵاتیان دەکرد و خەڵکیان هەڵدەخەڵەتاند”.
ئەوەش هاتووە، “تۆمەتبارانی ئاماژەپێکراو، دانیان نا بە تاوانەکەیاندا، بۆیە بە بڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیران و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە”.