وەزیری دارایی هەرێم زانیاری نوێ لەبارەی دابەشكردنی مووچەوە رادەگەیەنێت
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • وەزیری دارایی هەرێم زانیاری نوێ لەبارەی دابەشكردنی مووچەوە رادەگەیەنێت

وەزیری دارایی هەرێم زانیاری نوێ لەبارەی دابەشكردنی مووچەوە رادەگەیەنێت

ئازار 24, 2024 11:21
وەزیری دارایی هەرێم زانیاری نوێ لەبارەی دابەشكردنی مووچەوە رادەگەیەنێت
0

لایک

وەزیری دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەغداد مووچەی مانگەكانی 2 و3ی ئەمساڵ بنێرێت دابەشیدەكەین و دەشڵێت، “كێشەی مووچەی هێزە ئەمنییەكان بەرەو چارەسەر دەڕوات”.

ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێم لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، دابەشكردنی مووچەی بەشێك لە مووچەخۆران و دابەشنەكردنی مووچەی بەشێكی دیكە بۆمبێكی كاتییە و كارەسات دروستدەكات و تائێستا 360 هەزار مووچەی مووچەخۆری ئێمە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە نەدراوە و كێشەی مووچەی هێزە ئەمنییەكان بەرەو چارەسەر دەڕوات.

راشیگەیاند، دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاریداوە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی فەرمانبەرانی عێراق دابەش بکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش تا ئێستا نەگەیشتونەتە رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی بەغدا، هەروەها گرفتەكە لەوەدایە حكومەتی عێراق هەر جارە و بە بیانوویەك بەشە بودجەی هەرێم كەمدەكاتەوە و ئەگەر بەغداد مووچەی مانگەكانی 2 و 3ی ئەمساڵ بنێرێت دابەشیدەكەین.

وتیشی، “حكومەتی عێراق داوای هەر داتا و زانیارییەكی كردووە و جێبەجێمان كردووە و كێشەی هەرێم و بەغداد زیاتر سیاسییە”.

ئەمە لەكاتێكدایە، لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا  بڕی 608 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەران و سەرجەم وەزارەتەكان رەوانەی هەرێم كرا، سەرەراى ناردنى ئەو بڕە پارانە لەلایەن حکومەتى عێراقەوە هێشتا حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی شوباتی رانەگەیاندووە.

En az 10 karakter gerekli