فەرماندەی هێزەکانی سنوور رایدەگەیەنێت، تۆمەتبارێکیان بە 20 هەزار کارتی بانکییەوە دەستگیرکردووە.
فەرماندەی هێزەکانی سنوری عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە: کارمەندانی گومرگ لە کەرکووك توانیان کەسێک دەستگیربکەن کە 20 هەزار کارتی بانکی پێبووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کە ئەو کەسە 20 هەزار کارتەکەی لە ئۆتۆمبێلێکدا شاردبووەوە کە پێچەوانەی یاسا بووە و هیچ مۆڵەتێکی نەبووە.
فەرماندەی هێزەکانی سنوری عێراق دەشڵێت: ئەو کەسە دوای دەستگیرکردنی بە فەرمانی دادوەر راگیراوە و بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.