خوێندنى باڵا: زۆرترین دەرفەت لە زانکۆکان دەڕەخسێنین
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • خوێندنى باڵا: زۆرترین دەرفەت لە زانکۆکان دەڕەخسێنین

خوێندنى باڵا: زۆرترین دەرفەت لە زانکۆکان دەڕەخسێنین

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە پلانی وەزارەتەکەیان بۆ ساڵی نوێی خوێندن، زۆرترین دەرفەتی خوێندنی گشتی لە زانکۆکاندا دەڕەخسێنن.

حوزه‌یران 7, 2023 08:34
خوێندنى باڵا: زۆرترین دەرفەت لە زانکۆکان دەڕەخسێنین
0

لایک

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کردوە کە شێواز و پلانەکانى وەرگرتن و گواستنەوەو دابەزینى خوێندکاران/ قوتابیان لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانى هەرێمى کوردستان بۆ ساڵى نوێى خوێندن تاوتوێکراوە.

لە کۆبوونەوەکەدا  پلان و بەرنامەکانى وەزارەت تایبەت بە وەرگرتنى خوێندکاران و قوتابیان و گواستنەوەو دابەزین بۆ ساڵى خوێندنى (2023-2024) گفتوگۆى لەبارەوە کرا، هەروەک چەند بابەتێکى گرنگ و پەیوەست بە شێوازى وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکان خرایەڕو و بەرنامەى پێویستیان لەبارەوە بۆ دانرا.

ئارام محەمەد، وەزیرى خوێندنى باڵا باسی لەوە کردوە، “بۆ یەکەمجار لەمێژوى خوێندنى باڵا لە هەرێمى کوردستان لەماوەى ساڵانى ڕابردوو، توانیمان زۆرترین ڕێژەى پلانى وەرگرتن بۆ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى لە زانکۆ و پەیمانگەکان تەرخان بکەین و هەلى گونجاوى خوێندن لە زانکۆ حکومییەکان بۆ دەرچووان بڕەخسێنین و لانى کەمى ڕەنگدانەوەى دادپەروەرى و شەفافیەت و یەکسانى بێت لە نێوان کوڕان و کچانى هەرێمەکەمان”.

راشیگەیاند، بەڕەچاوکردنى کواڵیتى خوێندن و لەچوارچێوەى جێبەجێکردنى پلانێکى تۆکمە، کار بۆ وەرگرتنى خوێندکاران و قوتابیانى لە زانکۆ و پەیمانگەکان دەکەن.

وتیشی، “بەهەمان رۆحیەتى ساڵانى پێشوو و بەڕەچاوکردنى کوالێتى خوێندن، زۆرترین دەرفەتى خوێندن بۆ دەرچوانى ئامادەیى لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانى هەرێمى کوردستان دەرەخسێنین، لەو چوارچێوەیەشدا وەزارەت هاوکارو پاڵپشتى زانکۆکان دەبێت”.

En az 10 karakter gerekli