مه‌سعود حه‌یده‌ر بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له‌باره‌ی دواكه‌وتنی ناردنی مووچه‌ی مانگی ته‌مموزی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، “ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌ر هیچ كێشه‌و گرفتێكی نییه و ده‌نێردرێت و له مانگه‌كانی داهاتوو كێشه‌ی نابێت”.
مه‌سعود حه‌یده‌ر لهروونكردنهوهیهكدا سه‌باره‌ت به دواكه‌وتنی ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بڵاویكردووەته‌وه، “به پێی یاسا‌و رێنماییه‌كان دیوانی چاودێری دارایی پێداچوونه‌وه به خه‌رجی ده‌وڵه‌ت ده‌كات بۆ هه‌موو مانگه‌كانی یه‌ك هه‌تا مانگی شه‌شی 2024 (خه‌رجی نیو ساڵ) به‌وانه‌ی هه‌ریمی كوردستانیشه‌وه”.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، “پێداچونهوهكه به‌رده‌وامه، فه‌رمانگه‌ی بودجه له وه‌زاره‌تی دارایی هه‌وڵی ته‌واو ده‌دات بۆ ته‌واوكردنی پێداچونهوهكان له كه‌مترین ماوه‌دا و داواكردن له فه‌رمانگه‌ی ژمێریاری بۆ خه‌رجكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم”.
ئه‌وه‌شیخستووەته‌ڕوو، “گرنگه وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم به زوترینكات لیستی موچه‌ی مانگی ئاب ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵی بكات، به‌ته‌واوبونی پێداچونه‌وه‌ی مانگه‌كانی پێش‌و، له مانگه‌كانی داهاتو موچه‌ی هه‌رێم دواناكه‌وێت”.
مه‌سعود حه‌یده‌ر ده‌شڵێت، “وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵی هه‌موو جوهدێك ده‌كات به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ دیوانی چاودێری دارایی كاره ئیداریه‌كان ته‌واو بكات و مووچه بنێرێت، ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌ر هیچ كێشه‌و گرفتێكی نییه و ده‌نێردرێت و له مانگه‌كانی داهاتوو كێشه‌ی نابێت”.