وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت، خۆشحاڵن کە رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە بڕیارەی خۆهەڵوەشاندنەوەی دا و هیوادارن هەنگاوێک بێت بۆ بەدیهێنانی ئاشتی لە تورکیا و ناوچەکەدا.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 14ـی ئایاری 2025، فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق لە شاری بەغداد کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی کرد.
سەبارەت بە بڕیاری چەکدانانی پەکەکە و رۆڵ و داواکاریی عێراق، فوئاد حوسێن وتی “خۆشحاڵین رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە ئەو بڕیارەی دا؛ هیوادارین ئەمە هەنگاوێک بێت بۆ بەدیهێنانی ئاشتی لە تورکیا و ناوچەکەدا.”
سەبارەت بە چەکدانان و چۆنیەتیی مامەڵەکردن لەگەڵی، فوئاد حوسێن وتی، سەبارەت بە پرۆسەی چەکدانان و چۆنیەتیی مامەڵەکردن لەگەڵی، گفتوگۆیەکی قووڵمان لەگەڵ لایەنی تورکی کردووە. بۆچوونی دیاریکراو هەیە و هاوکاری لەنێوان حکومەتی فیدراڵی لە بەغداد و حکومەتی تورکیا و حکومەتی هەرێمی كوردستان-عێراق دەبێت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو بڕیارە گرنگە؛ هیوادارین ئەو بڕیارە هەنگاوێک بێت بۆ گەیشتن بە ئاشتی و ئارامی لە تورکیا و ناوچەکەدا”.
وەزیری دەرەوەی عێراق سەبارەت بە لووتکەی کۆمکاری عەرەبی لە بەغداد دەکرێت وتی، بەشداریی سەرکردەکان لەم دۆخە تایبەتەدا کە ناوچەکە پێیدا تێدەپەڕێت، جەخت لە کۆمەڵێک خاڵ دەکاتەوە، لەوانە خواستی سەرکردەکانی کۆمکاری عەرەبی بە یەکخستنی هەڵوێستی عەرەبی سەبارەت بە پرسەکانی پەیوەست بە کۆمکاری عەرەبی و پەرەپێدانی بەردەوام، ئابووری و خۆشگوزەرانی لە ژێر رۆشنایی ئەو ئاڵنگارییانە، پشتیوانی بەغداد لە وەبەرهێنان و رۆڵی کارای لە ناوچەکەدا.
وەزیری دەرەوەی عێراق باسی سەردانەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای بۆ ناوچەکە کرد و خۆشحاڵی دەربڕی بەو سەردانە و لێکتگەیشتنی سەرکردەکانی وڵاتانی کەنداو لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ و بڕیاری هەڵگرتنی سزاکانی سەر گەلی سووریا کە بە هەنگاوێکی گرنگی ناوبرد و وتیشی، ئەوەی لە ریاز و بەغداد روودەدات، پرۆسەیەکی تەواوکارییە و لە بەرژەوەندی ناوچەکەدایە.