شاندێکی پەرلەمانی عێراق سەردانی ھەولێر دەکەن
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • شاندێکی پەرلەمانی عێراق سەردانی ھەولێر دەکەن

شاندێکی پەرلەمانی عێراق سەردانی ھەولێر دەکەن

كانونی دووه‌م 21, 2024 09:33
شاندێکی پەرلەمانی عێراق سەردانی ھەولێر دەکەن
0

لایک

بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ لێکۆڵینەوە لە بۆردومانەکەی ئێران سەردانی ھەولێر بکەن.

سەرچاوەیەک بە میدیا عێراقییەکانی رایگەیاند، ئەمڕۆ شاندێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی شاری ھەولێر دەکەن و لێکۆڵینەوە لە بۆردومانەکەی ئێران و پاساوەکانی ئەو وڵاتە بۆ بەئامانجگرتنی شاری ھەولێر دەکەن. 

راشیگەیاندووە، شاندەکە پێکھاتووە لە جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و ھەردوو سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری و لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە.

رۆژی ١٦ی ئەم مانگە، سوپای پاسدارانی ئێران بە مووشەک چەند ناوچەیەکی ھەولێر و ماڵی سەرمایەدارێکی شارەکەی بۆردومانکرد و بەھۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ١٠ کەسیش برینداربوون.

En az 10 karakter gerekli