وادەی هەڵبژرادنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دیاریکرا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وادەی هەڵبژرادنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دیاریکرا

وادەی هەڵبژرادنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دیاریکرا

پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ رۆژی 6ی تشرینی دووەمی ئەمساڵی وەک رۆژی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراقی پەسەندکرد

ئازار 20, 2023 12:19
وادەی هەڵبژرادنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دیاریکرا
0

لایک

پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ رۆژی 6ی تشرینی دووەمی ئەمساڵی وەک رۆژی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراقی پەسەندکرد.

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق کە کاتژمێر 04:00ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەستیپێکرد، دەنگی لەسەر ماددەی 15 و 16ی هەمواری یاسای هەڵبژاردندا، بەگوێرەی ماددەی 15، 320 کورسی بەسەر پارێزگاکان دابەشدەکرێت، نۆ کورسیش بەسەر کۆتاکاندا بەمشێوەیە دابەشدەکرێت مەسیحی 5 کورسی لە هەریەکە لە پارێزگاکانی بەغداد، هەولێر(ئەربیل)، دهۆک و نەینەوا.

سابیئەی مەندائی یەک کورسی لەپارێزگای بەغداد، کوردی فەیلی لە پارێزگای واست یەک کورسی، شەبەک یەک کورسی پارێزگای نەینەوا، ئێزیدی یەک کورسی لە پارێزگای نەینەوا.

بەپێی هەموارەکە، ئەو پارێزگایانەی کۆتاکانیان بەسەردا دابەشکراوە بە یەک بازنە هەڵبژاردن ئەنجامدەدەن. هەروەها پەرلەمان دەنگی لەسەر ماددەی 16ـی هەمواری یاسای هەڵبژاردنی پارێزگاکاندا، ئەویش جیاکردنەوەی دەنگەکانە بە سیستەمی ئەلیکترۆنی و بەدەست، واتە لە هەمان وێستگەی دەنگدان جیاکردنەوەی دەنگەکان بە دەستیش ئەنجامدەدەرێت.

En az 10 karakter gerekli