“عێراق نایەوێت ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان دەست پێبکاتەوە”
  • TEBA KURDİ
  • Uncategorized
  • “عێراق نایەوێت ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان دەست پێبکاتەوە”

“عێراق نایەوێت ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان دەست پێبکاتەوە”

ئاب 22, 2024 09:41
“عێراق نایەوێت ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان دەست پێبکاتەوە”
0

لایک

ئەندامێكی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق ڕایده‌گه‌ێنێت: عێراق نایەوێت ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان دەست پێبکاتەوە، بەڵام ھێشتان پێویستیان بە نەوتی ھەرێمی کوردستانە، چونکە تەنیا یەک ڕێگەیان بۆ ھەناردەکردنی نەوت ھەیە، بۆیە جگە لە دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوت ڕێگەی دیکە نییە.

دکتۆر سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگه‌یاند: حکوومەتی عێراق ئەو بڕە نەوتەی کە پێویستە ئێمە ھەناردەی بکەین، ئەوان لە نەوتی خۆیان ھەناردەی دەکەن، لە یاسای بوودجەدا ھاتووە، دەبێت عێراق ڕۆژانە 3 ملیۆن و 600 ھەزار بەرمیل نەوت ھەناردە بکات، سەرەڕای ئەوەش نزیکەی 70 ترلیۆن دینار کورتھێنان لە بوودجەدا ھەیە.

هاوکات راشیگەیاندووە، ئێستا بەرھەمھێنانی نەوت لە عێراق چوار ملیۆن و 600 ھەزارە، ئەمە سەرووی ئەو ڕێژەیەیە بۆ عێراق دیاریکراوە، ملیۆنێک بەرمیل زیادە کە عێراق ملیۆنێک بەرمیل نەوت بۆ ناوخۆ بەکاردێنێت بۆ بەنزین و سوتەمەنی دیکە، ھەربۆیەش عێراق خەم ساردە لە ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان، چونکە ئەوان دەیانەوێت تەنیا نەوتی خۆیان بڕواتە دەرەوە. 

دکتۆر سەباح سوبحی وتیشی: عێراق نایەوێت بەرهەمهێنانی نەوتی خۆی کەم بکاتەوە و هەناردەکردنی نەوت لە ھەرێم دەست پێبکات، چونکە پێیان وایە تێچووی بەرهەمهێنانی نەوتی خۆیان کەمترە، بەڵام نابێت ھیچ وڵاتێک تەنیا پشت بە یەک ڕێگای ھەناردەکردنی نەوت ببەستێت، ئەویش تەنیا لە ڕێگەی بەسڕاوە بێت، پێویستە لە ڕێگەی تورکیاش هەناردەکردن دەست پێبکاتەوە بۆ ئەوەی ئەگەر گرفتێک ھەبێت ڕێگای دیکەمان ھەبێت، بۆیە عێراق بە ئەنقەست دوای دەخات و پێیان خۆش نییە ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان بۆ دەرەوە دەست پێبکاتەوە. 

En az 10 karakter gerekli