وەزارەتی دارایی عێراق: هەندێک لایەن درۆ و پڕوپاگەندە بەکاردەهێنن بە مەبەستی تێکدانی دۆخەکە

وەزارەتی دارایی عێراق: هەندێک لایەن درۆ و پڕوپاگەندە بەکاردەهێنن بە مەبەستی تێکدانی دۆخەکە

ئایار 3, 2025 11:20
وەزارەتی دارایی عێراق: هەندێک لایەن درۆ و پڕوپاگەندە بەکاردەهێنن بە مەبەستی تێکدانی دۆخەکە
0

لایک

ئەمڕۆ شەممە 3ی ئایاری 2025 وەزارەتی دارایی عێراق ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “هەندێک لایەن لە نەزانی یان بە ئەنقەست یان لەسەر بنچینەی کێبڕکێی سیاسی، درۆ و پڕوپاگەندە بەکاردەهێنن بە مەبەستی تێکدانی دۆخەکە و دروستکردنی شڵەژان.”

وەزارەتەکە دەڵێت، لەسەر بنەمای پێشنیازێکی وەزیری دارایی عێراق کە لە کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی وەزیران خستیەڕوو، هەروەها بە پشتبەستن بە نووسراوێکی وەزارەتی دارایی بە ژمارە (11س / 373) لە 14-04-2025 ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ڕۆژی 15-04-2025، بڕیاری دا دەسەڵات بە وەزیری دارایی بدرێت بۆ راکێشانی پارەی سپاردەی باجەکان کە هێشتا 5 ساڵیان بەسەردا تێنەپەڕیوە.

بە گوێرەی نووسراوەکە، بڕی پارەکە زیاتر لە سێ تریلیۆن و 45 ملیار دینار بووە و بۆ دابینکردنی دارایی و پێدانی مووچەی مانگی نیسان و مانگەکانی دواتر دەکرێت بەکاربهێندرێت.

وەزارەتی دارایی دەڵێت، “ئەو پارەیەی ڕاکێشراوە، سپاردەی هاوڵاتییان یان سەرمایەی دڵنیایی تایبەت بە بانکەکان نییە، بەڵکو بۆ هەژمارە سەروەرییەکانی وەزارەتی دارایی دەگەڕێتەوە، کە بە شێوەیەکی کاتی لەو بانکانەدا بووە و بەپێی رێنوێنییەکان، بۆ تەرخانکردنەوەی لە بودجەی گشتیدا گوێزراوەتەوە.”

وەزارەتەکە بەراوردکردنی ئەو رێکارەی بە داڕمانی بانکەکان لە وڵاتانی دیکە، بە “نادروست” ناودەبات و دەڵێت، کەرتی بانکیی عێراقی خاوەن تایبەتمەندیی خۆیەتی و لەژێر چاودێریی تووندی بانکی ناوەندیدایە.

سەبارەت بە دۆخی دارایی بانکەکان، راگەیەندراوەکە دەڵێت، “هەردوو بانکی رافیدەین و رەشید نەختینەی بەرز و یەدەگی نەختینەییان هەیەکە لە بڕە دیاریکراوەکانی بانکی ناوەندییش زیاترە.”

وەزارەتەکە زانیاری زیاتری خستوەتەڕوو و رایگەیاندووە، کۆی یەدەگی بانکی رافیدەین زیاتر لە 8 تریلیۆن و 540 ملیار دینارە و “بە هیچ شێوەیەک دەستی بۆ نەبراوە.”

En az 10 karakter gerekli