مه‌سعود پزیشكیان، سەرۆککۆماری ئێران رایگه‌یاند، لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی کاتی بڕیاریانداوه کە چیتر وڵاتانی
دراوسێ ناکەنە ئامانج بەو مەرجەی لە ناوچەکانی ئەوانەوە هێرش نەکرێتەسەر ئێران، ناکۆکییەکانی نێوان ئێران و هەندێک وڵاتی ناوچەکە لە ڕێگەی کەناڵە دیپلۆماسییەکانەوە چارەسەر دەکرێن، ده‌شڵێت، “خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی ئێران خه‌ونێكه هه‌رگیز نایه‌ته‌دی”.
ئەمڕۆ شەممە، ٧ـی ئادار ٢٠٢٦، مه‌سعود پزیشكیان لە وتارێکدا ڕایگەیاند، “ئێران هیچ دوژمنایەتییەکی بەرامبەر بە دراوسێکانی نییە، لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی کاتی‌دا بڕیارماندا کە چیتر وڵاتانی دراوسێ ناکەینە ئامانج تا ئەوکاتەی لە خاکی ئەوانەوە هێرش نەکرێتە سەرمان”.
پزیشكیان لە ئاماژەیەکی ڕواڵەتیدا بۆ عێراق و گرووپە ئۆپۆزسیۆنە کوردەکانی ئێران داوای لە “وڵاتانی دراوسێ کرد کە ڕووبەڕووی ئەو گرووپانە ببنەوە کە هەوڵی ئەوە دەدەن ئاسایشی ئێران لە خاکەکانیانەوە بکەنە ئامانج”.
ئه‌وه‌شی وت، “داوای لێبوردن لە وڵاتانی دراوسێ دەکەم؛ ئێمە هیچ دوژمنایەتییەکمان بەرامبەریان نییە”.
له‌باره‌ی به‌رده‌وامی شه‌ڕ، مه‌سعود پزیشكیان باسی له‌وه‌كردوه، “گەلی ئێران دەزانن کە ئێمە لە خزمەتی ئەوانداین و تا دواهەناسە و دوا دڵۆپی خوێنمان کاریان بۆ دەکەین و حکومەت و گەل و هێزە چەکدارەکانی ئێران شان بە شانی یەکتر وەستاون، هەموومان بە هەموو هێزمان بەرگری لە ئاوەکان و خاک و زێدی خۆمان دەکەین و خۆمان بۆ ئەم شەڕە ئامادە کردووە و بەرگری لە کەرامەتی خۆمان دەکەین”.
ماوه‌ی هه‌شت ڕۆژه هێرشی ئاسمانی و مووشه‌كی ئه‌مریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران به‌رده‌وامی هه‌یه و سوپای پاسدارانی ئێرانیش بنكه و شوێنه‌كانی ئه‌مریكا له وڵاتانی كه‌نداو و ناوچه‌كه ده‌كاته ئامانج و هێرشی مووشه‌كیش به به‌ده‌وامی ده‌كاته سه‌ر ئیسرائیل.