ڤلادمیر پوتین سه‌رۆكی ڕووسیا، گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ هاوتا ئه‌مریكیه‌كه‌ی به “مانا و ڕاشكاو و زۆر به‌سود” وه‌سفكرد و رایگه‌یاند، ڕوسیا پاڵپشتی وه‌ستاندنی شه‌ڕه‌كان ده‌كات.
ڤلادمیر پوتین له په‌یامێكدا دوای په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ كه دوو كاتژمێری خایاند، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ تره‌مپ ده‌ربڕی بۆ به‌شداریكردنی ئه‌مریكا له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆی ڕاسته‌وخۆی نێوان ڕووسیا و ئۆكرانیا و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ڕووسیا پاڵپشتی وه‌ستاندنی شه‌ڕه‌كان ده‌كات، به‌ڵام پێویسته كاریگه‌رترین ڕێگاكان به‌ره‌و ئاشتی هه‌ڵبژێردرێن.
به‌وته‌ی پوتین، “دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌ڵوێستی خۆی سه‌باره‌ت به وه‌ستاندنی شه‌ڕ و ئاگربه‌سته‌كان ده‌ربڕی، هه‌ربۆیه ڕووسیا داوای چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی قه‌یرانی ئۆكرانیا ده‌كات، ته‌نها ده‌بێت كاریگه‌رترین ڕێگاكان بۆ گه‌یشتن به ئاشتی دیاری بكه‌ین”.
پوتین جه‌ختیشیكرده‌وه كه ڕووسیا ئاماده‌یه كار له‌سه‌ر یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا بكات كه ئاگربه‌ست له‌خۆ بگرێت.
روونیشیكرده‌وه، “له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕێككه‌وتین كه ڕووسیا پێشنیازێك بكات و ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئۆكرانی كار له‌سه‌ر یاداشتێك بكات له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری په‌یماننامه‌ی ئاشتی له داهاتوودا كه كۆمه‌ڵێك هه‌ڵوێستی تێدا بێت، وه‌ك بنه‌ماكانی یه‌كلاكردنه‌وه، چوارچێوه‌ی كاتیی ئه‌نجامدانی ڕێككه‌وتنێكی ئه‌گه‌ری ئاشتی، ئه‌گه‌ری ئاگربه‌ست بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتنی گونجاو بكرێت”.
سه‌رۆكی رووسیا ده‌شڵێت، “ڕووسیا و ئۆكرانیا پێویستیان به دۆزینه‌وه‌ی سازانێك هه‌یه كه هه‌موو لایه‌نه‌كان ڕازی بكات”.
باسی له‌وه‌شكرد، “بێگومان مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌یه كه هه‌ردوو لایه‌نی ڕووسیا و ئۆكرانیا ئه‌وپه‌ڕی خواستی خۆیان بۆ ئاشتی نیشان بده‌ن و سازشێك بدۆزنه‌وه كه له‌گه‌ڵ هه‌مو لایه‌نه‌كاندا بگونجێت، هه‌ڵوێستی ڕووسیا ڕوون و ئاشكرایه و بابه‌ته سه‌ره‌كییه‌كه بۆ ئێمه نه‌هێشتنی ڕه‌گ و ڕیشه‌ی ئه‌م قه‌یرانه‌یه”.