وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عێراق ڕایگه‌یاند، حكومەتی فیدراڵی سورە لەسەر “چەسپاندنی کۆمەڵێک یاسای ڕژێمی پێش‌و وکە یاسای بەعسی و ناوەندییەتیی بەسەرچووە”، بەتایبەتی یاسای ساڵی 1976، کە بەشێوەیەکی ئاشكرا دژی بنەماکانی سیستمی فیدراڵی و ماددەکانی دەستوری بەركارە، سەرباری ئەوەش مووچە و بژێویی هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان-عێراقی بڕیوە.
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردووه، “حكومەتی فیدڕاڵی سورە لەسەر چەسپاندنی کۆمەڵێک یاسای ڕژێمی پێشوو کە یاسای بەعسی و ناوەندییەتیی بەسەرچووە، بەتایبەتی یاسای ساڵی 1976، کە بەشێوەیەکی ئاشكرا دژی بنەماکانی سیستمی فیدڕاڵی و ماددەکانی دەستوری بەركارە، سەرباری ئەوەش مووچە و بژێویی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستانی بڕیوە، کە پێشێلکارییەکی ئاشکرای مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤە”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، “سیاسەتی برسیکردنی بەرنامەبۆداڕێژراوە بۆ جێبەجێکردنی جیاکارییەکان کە دژی دەستورن و ئەوەش لە دڕندانەترین پێشێلکارییەکانە”.
حكومه‌تی عێراق ناردنی پشكی هه‌رێمی كوردستان-عێراقی ڕاگرتووه و ده‌ڵێت، حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ندنه‌بووه به یاسای بودجه‌ی 2025 و داهاتی نانه‌وتی نه‌ناردوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پاره‌ی ته‌واوی له پشكی بودجه‌ی سێ ساڵه‌ی 2023، 2024 و 2025 وه‌رگرتوه.