لە هەولێر تووشبوویەکی تای خوێنبەربوون دەستنیشانکرا

لە هەولێر تووشبوویەکی تای خوێنبەربوون دەستنیشانکرا

ئایار 18, 2025 16:48
لە هەولێر تووشبوویەکی تای خوێنبەربوون دەستنیشانکرا
0

لایک

وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری موسڵ تووشبوو بە تای خوێنبەربوون لەشاری هەولێر (ئەربیل) دەستنیشانکرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 18 ئایار، 2025، وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان-عێراق ڕایگەیاند، هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری موسڵ تووشبوو بە تای خوێنبەربوون لەشاری هەولێر (ئەربیل) دەستنیشانکرا. نەخۆشەکە ئافرەتێکی دانیشتووی بەعاجی سەر بە پارێزگای نەینەوایە و تەمەنی 27 ساڵە، پیشەی ئافرەتی ماڵە.

ئاماژەی بەوەش کرد، “دوای بوونی نیشانەکانی، روو لەشاری هەولێر (ئەربیل) دەکات بۆ وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاری، بەهۆی بوونی نیشانەکان و گومالێکردن بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون و چەندین رێکاری دەستنیشانکردن و چارەسەری پزیشکی دەگیرێتە بەر، ئێستا لە شاری هەولێر (ئەربیل) لە ژێر چاودێری چڕ لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و چارەسەر وەردەگرێت.” 

وەزارەتی تەندروستی داوا لە هاوڵاتییان دەکات رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستیی تایبەت بە خۆپاراستن لە تای خوێنبەربوون جێبەجێ بکەن. 

دەشڵێت، لەکاتی بوونی گومان و نیشانەکانی نەخۆشی لەسەر ئاژەڵ “پێویستە تیمەکانی ڤێترنەری ئاگاداربکەنەوە. یان هاووڵاتیانی بەرکەوتووانی بەخێوکردنی ئاژەڵ یان بەرهەمەکانی ئاژەڵ لەکاتی بوونی هەر نیشانەیەکی ناتەندروست، بەخێرایی سەردانی نەخۆشخانەکان بکەن بێ دواکەوتن.”

وەزارەتی تەندروستی باس لەوە دەکات، تا ئێستا دوو تووشبووی تای خوێنبەربوون دەسنیشانکراون و پشتڕاستکراونەتەوە “کە بەداخەوە حالەتێکیان لەشاری دهۆک بوو کە هەفتەی رابردوو لەبەر قورسی باری تەندروستی گیانی لەدەستدا و حالەتی دووەم بە تەواوی چاکبووەوە و لە نەخۆشخانە دەرچووە.” 

En az 10 karakter gerekli