“ئەمشەویش باران بارین بەردەوام دەبێت”

“ئەمشەویش باران بارین بەردەوام دەبێت”

ئازار 26, 2024 23:38
“ئەمشەویش باران بارین بەردەوام دەبێت”
0

لایک

بەرێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم رایگەیاند، لە دەرەنگانی ئەمشەوەوە تاوەکو بەرەبەیان باران بارین بەردەوام دەبێت و ئەو ناوچانەشی ئەمڕۆ بارانیان لێ نەباریوە لەمشەوەوە باران بارین لەو ناوچانەش دەست پێدەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەرێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە بەیانى ئەمڕۆوە کەشێکى باراناوى ناوچەکانى باکوور و باکوورى ڕۆژهەڵات و هەندێک ناوچەی دیکەى هەرێمى گرتووەتەوە.

باس لەوەش کراوە، بارانەکەی ئەمڕۆ لە هەندێک ناوچە بە شێوەى نمە باران و لە هەندێک ناوچەى دیکەش بە بارانى مام ناوەند بووە و بەفرێکى کەمیش لە سەر لوتکەی ناوچە شاخاویەکان باریوە.

لەبارەی پێشبینییەکانی ئەمشەویشەوە ئاماژە بەوە کراوە، لە درەنگانى ئەم شەودا تا بەرەبەیان نمە باران بەردەوام دەبێت و ئەو ناوچانەش دەگرێتەوە کە ئەمڕۆ بارانیان لێ نەباریوە.

En az 10 karakter gerekli