به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق رایگه‌یاند، له‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینیه‌وه شه‌پۆلێكی دیكه‌ی بارانبارین ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه و ئه‌گه‌ری لێزمه باران و هه‌وره تریشقه‌ش له‌هه‌ندێك ناوچه‌ی سنووری هه‌ولێر به‌تایبه‌ت (كۆیه و ته‌قته‌ق و هیران) هه‌یه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، ئه‌مڕۆ له نیوه‌ڕۆدا شه‌پۆڵێكی دیكه‌ی باران بارین روو له ناوچه‌كه‌مان ده‌كات سه‌ره‌تا بارانبارین له باكوری رۆژئاوای هه‌رێم ده‌ستپێده‌كات و پاشان ته‌واوی ناوچه‌كانی دیكه ده‌گرێته‌وه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، باران به‌شێوه‌ی بارانی مامناوه‌ند ده‌بێت هه‌ندێك كات لێزمه باران هه‌روه‌ها هه‌وره تریشقه‌شی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت، ئه‌و ناوچانه‌ی ئه‌مڕۆ پێشبینی ده‌كرێت ئاستی دابارین زیاتر بێت به‌راورد به ناوچه‌كانی دیكه به‌شێك له رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای هه‌ولێر وه‌ك ( كۆیه، ته‌قته‌ق، هیران) هه‌روه‌ها به‌شێك له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای كه‌ركووك.
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕوو، سبه‌ی شه‌ممه ئاسمان به گشتی هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، نمه باران و بارانی مامناوه‌ند له زۆربه‌ی ناوچه‌كان ده‌بارێت هه‌روه‌ها له هه‌ندێك كات هه‌وره تریشقه له‌گه‌ڵدا ده‌بێت، پێشبینی ده‌كرێت له كاته‌كانی شه‌ودا له ناوچه شاخاوییه سنووریه‌كان و به‌رزه‌كان به‌فر بارینێكی كه‌م هه‌بێت.
هه‌ولێر : 14
سلێمانی : 10
دهۆك : 14
هه‌ڵه‌بجه : 10
زاخۆ : 15
سۆران : 5
حاجی ئۆمه‌ران : 0
گه‌رمیان : 18
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت