حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ئیدانەی هێرشی سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ئوردن دەکەن کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی سێ سەربازی ئەمریکا و پێویستە کێشەکان بە ئاشتییانە چارەسەر بکرێن.
ئەمڕۆ دووشەممە، حکومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق رایگەیاند، ئیدانەی ئەو هێرشە دەکەن کرایە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ئوردن و بەهۆیەوە سێ سەربازی ئەمریکا گیانیان لەدەستدا و چەند سەربازێکیش بریندار بوون.
ئاماژەی بەوەش کرد، حکومەتی هەرێم لەگەڵ تەشەنەسەندنی ناکۆکی و نائارامییەکانی شانشینی ئوردندا نییە و پێویستە سەقامگیری ناوچەکە بپارێزرێت.
ئەوەشی خستەروو، داوا دەکەن کۆتایی بە گرژییەکان بهێنرێت و هەموو کێشەکان بە رێگەی ئاشتییانە چارەسەر بکرێن.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، لە هێرشێکدا بۆ سەر پێگەیەکی هێزەکانی ئەمریکا لە ئوردن سێ سەربازی ئەمریکا گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 25 سەربازی دەیکەش بریندار بوون.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت